رۆژی شەممە 2./11/2013 لە شاری ستۆکەۆڵم کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد بەڕێوەچوو. کۆنگرەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەەیدانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی دەستیپێکرد و لە درێژەدا کاک سیامەندی موعینی سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی کار و چالاکیەکانی نێوان کۆنگرەی پێنج و شەشی پێشکەشکرد و پاشان دوا بەدوای ەەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتەکەی ناوبراو و ئەرێکردنی لە لایەن بەشداربوانەوە، ڕەوشی ئەمرۆکەی مافی مرۆڤ لە کوردستان و بەتایبەت ڕەوشی زیندانیانی سیاسی و مەسەلەی کۆڵبەران ەەڵسەنگێندرا. لە کۆنگرەدا دوای تاوتوێکردنی بۆچوونی بەشداربوان کۆمەڵێک بڕیاری گرینگ دران. لەوانەش گۆڕینی ناوی "کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد" بە "کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان"، لابردنی پاشگری "ئەوروپا" لە ناوی فەرمی کۆمەڵەکەدا و ەەروەەا بەرفراوانکردنی مەیدانی کاری کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان بریار درا.
سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بریاردرا کۆمەڵە چالاکیەکانی لە بەرامبەر بە پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ بە بەشێکی کوردستان سنووردار نەکات و لە ەەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی تێدا دەژیت کار بۆ سەرخستنی ئاستی ەۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت ماف و ئازادیەکانیانەوە بکرێت. لە کۆنگرەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی ەاوکاری لەتەک ڕێکخراوەکانیتری مافی مرۆڤ کرایەوە و لەم پێناوەشدا چەند بڕیارێک گیراون.
لە کۆنگرەی شەشەمدا تێڕوانی بۆ پرسی مافی مرۆڤ پێداچوونەوەی بۆ کرا. لە تێڕوانینی نوێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا، چەمکی مافی مرۆڤ بە مافەکانی تاکەوە سنووردار نابێت و چەندە لەسەر مافی تاک ڕاوەستە دەکات لە ەەمان ئاستیشدا مافەکانی کۆمەڵگا و کۆمەڵ و ەاوکات ژینگەپارێزی بە بنەما دەگرێت و لە پێناویاندا تێکۆشان دەکات.
لە بەشی سێەەمدا بۆ بەریوەبەری نوێی "کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان" دەنگدان کرا و لە چوارچێوەیەشدا قەوارەی ڕێکخراوەیی گۆڕانکاری بەسەردا ەات. سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ ەاوسەرۆکی گۆڕا و ەاوکات دەستەیەکی بەرێوبەری پێکەاتوو لە 7 ئەندام و دوو جێگری ەەڵبژێردران.
کاک "ەیوا بوتیمار" وەک ئەندامی فەخری دەستەی بەڕێوەبەری ەەڵبژێردرا و ئەندامی دەستەی بەریوبەری بریتین لە "مەعسوومە ئەمین"، "زێنەب بایەزیدی"، "سەعید سەنەندەجی"، دوکتور "سەیران حوسەینی"، "ئەمیر بابەکری"، "رەزا مەنوچێەری" و"جەەانگیر عەبدوڵڵاەی"،ەەر وەەا دوو جێگری دەستەی بەریوەبەری بریتن لە "ئەمیر فیرووزی" و "نگین شێخولئیسلامی" و ەاوسەرۆکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بریتین لە مەعسوومە ئەمین و سەعید سەنەندەجی.
لە بەردەوامی کۆنگرەکەدا بەپێی پلان و دابەشکردنی ئەرکەکان بەشداربوان بڕیاریان دا کە شێلگیرانە و لە ئاستێکی بەرزدا درێژە بە ئەرکەکانیان بدەن.
لە کۆتاییدا لەسەرناوی دەستەی بەڕێوەبەری ەەڵبژێردراوی کۆنگرەی شەشی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ەاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەڕێز مەعسومە ئەمین سپاس و دەستخۆشی لە سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەکە واتە سیامەند موعینی کرد و کۆنگرەکە لە کەش و ەەوایەکی باش کۆتایی پێەات.
ەاوسەرۆکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
مەعسوومە ئەمین سەعید سەنەندەجی