لە ڕاگەێنراوێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە"دا ناوی ئەو گروپانە ئاشکراکراوە کە ڕووبەروی کوردانی خۆرئاوا دەبنەوە و تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتی کوردیان لە خۆرئاوای کوردستان کردۆتە قوربانی.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز" پارتی یەکێتی دیموکراتی لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا ناوی ژمارەیەک له و گروپە چەکدارانە بڵاو کردەوە کە لە ژێر دەمامکی ئیسلامییەت و بەکارهێنانی ئاڵای ئیسلام دژایەتی ئیسلامی ڕاستەقینە و گەلانی ڕۆژئاوای کوردستان و بەتایبەتی گەلی کورد دەکەن.
له و ڕاگەیەندراوەدا پەیەدە ئاماژە بەوە دەکات " لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلان، چیتر گەلانی ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕژێمی بەعسیان قبوڵ نەکرد و لە دژی دەرکەوتن. بۆیە هێزەکانی ڕژێم ناچاربوون لە هەرێمەکە دەرکەون ".
ناوی گروپە چەکدارەکان:
1 دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام داعش
2 بەرەی نەسرا
3 لیوای ئیحفاد ئەلرەسول
4 لیوای ئەلنەسر
5 کەتیبەی فەتحوڵڵا
6 لیوای لا الە الا اللە
7 شێخ ئەلئیسلام بین تەیمیە
8 کەتیبە عەلی ئیبن ئەبو تاڵب
9 کەتیبەی درعە ئەلجزیرە
10 کەتیبەی مەرغەدە
11 ناوەندی پاراستنی شۆڕشی پارێزگای ڕەقە
12 غورابا ئەلشام
13 کەتیبەی ئەلعادیەت
14 کەتیبەی سەربازانی دەوڵەتی محەمەدیە
15 کەتیبەکانی ئەلئەبرار
16 کەتیبەی شەدادە
17 کەتیبەی ئەحرار ئەلخوێران
18 کەتیبەی جوند ئەلحەرەمێن
19 کەتیبەی درعە شیمال
20 کەتیبەی جوندولڵا
21 مێرخاسێن جەراببول و منبج
22 کەتیبەی ئەحرار ئەل تەوایف
23 کەتیبەی سریین
24 کەتیبەی ئەهل ئەلسوننە
25 کەتیبەی مارع
26 کەتیبەی عایشە
27 کەتیبەی ئەحرار ئەلشام
28 کەتیبەی ئەحرار ئەبو ڕاسێن
29 کەتیبەی ئەحرار ئەلحەرب
30 لیوای شۆڕشگێڕانی ڕەقا
31 کەتیبەی ئوسامە بن زیاد
32 کەتیبەی ئەلموەحیدین
33 کەتیبەی ئەلقاریە
34 کەتیبەی تایفە ئەلمەنسورە
35 کەتیبەی اللەاکبر
36 کەتیبەی ئەلزیلزال
37 کەتیبەکانی سەراین ئەلمەدینە ئەلمونەوەرە
38 کەتیبەی فیداییانی شۆڕش
39 کەتیبەی شەهیدانی ئەلزاهیری
40 کەتیبەی شەهید حەسەن ئەلخەلەف
41 یەکینەکانی لیوای ئیبن ئەلقەین
42 لیوای نیشتمانی
43 کەتیبەی شەهید عەبدول لەتیف (ئەبوخەتاب)
44 ئەنجوومەنی سەربازی شۆڕشگێڕی پارێزگای ڕەقا
45 کەتیبەی ئەحرار ئەل شەدادی
46 کەتیبەی ئەنوەر ئەل حەق
47 کەتیبەی ئەحرار چیای عەبدولعەزیز.
پێشتر میدیاکانی جیهان ڕاپۆرتێکی گرنگیان له و بارەیەوە خستەڕۆژەوە کە لەناو ڕیزەکانی ئەلقاعیدە و ڕێکخراو و گرووپەکانی سەر به و و هەروەها ئەو گرووپانەی تر کە لە سوریا شەڕ دەکەن بەشی هەرە زۆرینەیان خەڵکی سوریا نین و بەرەچەڵەک خەڵکی زیاتر لە (72) وڵاتن کە لەچوارچێوەی بانگەشەکانی ئەلقاعیدە و ئەو گرووپانەدا چونەتە سوریا و شەڕ دەکەن.
- 19-11-2013