لەماوەی (15) ساڵی ڕابردووشدا 409 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستدرێژیان کردۆتەسەر (363) ژن و منداڵ.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز".بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 1997 ەوە تا 2012، (363) ژن و دەیان منداڵ ڕووبەڕووی دەستدرێژی و دەستهاویشتنی سەرباز، پۆلیس و تیمی تایبەتی تورک بونەتەوە.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، بەپێی ڕاگەێنراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە میدیاکانی خۆیاندا بڵاویان کردۆتەوە، لەماوەی (15) ساڵی ڕابردوودا (241) پۆلیس، (91) سەرباز، (17) تیمی تایبەت، (15) جاش و (45) پاسەوانی تایبەت لە کات و شوێنی جیاجیادا و بەتایبەتیش لە هەرێم و شارەکانی باکوری کوردستاندا دەستدرێژیان کردۆتە سەر (363) ژن و دەیان منداڵ.
بۆ نموونە سەربازانی سوپای تورکیا لە چەولیک دەستدێژیان کردە سەر منداڵێکی (16) ساڵی بەناوی (ی.ئ)، لەسەر ئەو ڕوداوە (4) سەرباز دەستبەسەرکران، بەڵام دوای لێپرسینەوە سەربازەکان ئازاد کران وێرای بونی بەڵگە لەسەر تاوانەکانیان.
لە مانگی شوباتی ساڵی 2013 دا لە گوندی خانکا شەندۆ ژنێکی گەنج بەناوی (ن.ف) دوای ئەوەی کە لەلایەن جاشێکەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر بە کوژراوی دۆزرایەوە. سەرەڕای ئاشکرابوونی جاشەکەش بەڵام بە فەرمانی داواکاری گشتی بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە دادگایی نەدرا.
یەکێک له و منداڵانەی کە لە ساڵی 2008 دەستبەسەرکرا (ت.ت) بوو تەنیا بەهۆی ئەوەی کە بەردی گرتۆتە پۆلیس لە زیندان توند کرا. بەڵام لە زیندانیشدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستدریژی کرایە سەر. ئەو کاتەی گیرا (16) ساڵی بوو، (ت.ت) ئێستا لە ڕیزەکانی گەریلادایە لە چیاکانی کوردستان و دەڵێ سەدان منداڵ هەن لە زیندانەکان ڕووبەرووی دەستدرێژی و ئەشکەنجە دەبنەوە، تەنیا لەبەرئەوەی کە ڕەتی دەکەنەوە سیخوڕی بەسەر هاوڕێکانیانەوە بکەن.
هەروەها لەناوچەی گرێ سۆری ڕوحا کەسێک بەناوی (ج. ب) ی (65) ساڵی کە پێشتر لە ناوچەکە لەنێو ئەنجومەنی شارەداری بووە، دەستدرێژی کردۆتە سەر (4) منداڵ و هەرزەکار. ئەو مندالانەی کە دەستدرێژی کردۆتە سەریان، هەڕەشەی لێکردوون کە نابێ ڕوداوەکە ئاشکرا بکەن لە کاتێکدا کە ئەو کردەوە نامرۆییانەی بۆ ماوەی (2) مانگ لەسەر یەک درێژە پێداوە.
- 26-11-2013