لەشەروپێکدادانەکانی دوو مانگی ڕابردوو لە هەرێمی عەفرین کە لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و گرووپە چەتە و چەکدارەکانی ئەلنووسرا، دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شامی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە ڕوویداون، (500) ئەندامی ئەو گرووپە چەتانە کوژراون و هەروەها چەندین چەک و جبەخانەش لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەروەها زۆربەی هێرشی ئەو گرووپە چەتانە بۆ سەر گوندی قەستەل جندۆ سەربە ناوچەی شێراوا، گوندەکانی یازی باغ و معرین کە دەکەونە نێوان عەزاز و جندرێس، گوندەکانی زیارات، جلبرێ و بەنێ سەربە شێراوا ئەنجامدراون، هەر بۆیە زۆرترین شەروپێکدادان لە هەرێمانە ڕوویداوە.
لەئەنجامی ئەو شەروپێکدادانەدا بەگشتی (500) ئەندامی گرووپە چەتە و چەکدارەکانی ئەلنووسرا، دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شامی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کوژراون. بەگوێرەی سەرچاوەکان، لەناو ئەو کوژراوانەدا (3) سەرکردەی ئەو چەتانە بەناوەکانی (ئەبوو ئومەتوللە ئەلمیسری، ئەبوو ئوسامە ئوردەنی و سەڵاحەدینی چارامین) هەبوونە. ڕاگەیەنرا کە ئەو (3) سەرکردانەی گرووپە چەتەکان لەدەوروبەری گوندی قەستەل جندۆ کوژراون.
هەروەها (2) تانک، (14) ئۆتۆمبێلی دۆشکە بەسەر بەیەکجاری ڕووخێندراون. (25) چەکی کلاشینکۆف، (2) دۆشکە، (2) تۆپ، هاوەنێکی (120) ، (2) بیکەیسی، (2) ئاربیجی، (2) قەناس، پانزێرەک، (7) ئۆتۆمبێل، (60) بۆمبی دەست و ژمارەیەکی زۆر گوللەی کلاشینکۆف و بیکەیسی، بەدەیان گوللەی هاوەن لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG دەستیان بەسەرداگیراوە.
لەوشەروپێکدادانەشدا (13) ئەندامی YPG و YPJ گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەهەرێمییەکان دەستنیشانیان کرد کە گرووپە چەتەکان پشتیووانی خۆیان لە تورکیا وەردەگرن و زۆربەشیان لەکەمپی ئەتما لەسەر سنووری تورکیا و دەروازەی باب ئەلسەلام دەکەونە ناو هەرێمەکەوە. هەموو پێویستییەکانیان و چەکی گران بەرێگەی ئەو دەروازەیە دەبەنە ئەو هەرێمە. هەروەها سەرچاوەکان ڕاشیانگەیاند کە دەروازەی سنووری ئەلسەلام بەشەو بۆ چەتەکان دەکرێتەوە کە بەئاسانی هەموو پێداویستییەکانیان دەبەنە هەرێمەکە.
فورات