ئەمڕۆ جیهان سەرۆکێکی سیاسیی مەزنی لە دەست دا، سەرۆکێک کە دیمۆکراسی و ئاشتی بەلاوە گرنگتر بوو لە ژیانی بەفیڕۆچووی خۆی لە زینداندا.
بە داخێکی پڕ پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی (نیلسۆن ماندێلا)مان بیست. ماندێلا بەرجەستەی خەبات بوو بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی، یەکسانی و هەستی دادوەری.
ئەگەرچی دەرفەتی سەردانی کوردستانی بۆ هەڵنەکەوت، ماندێلا هەستی بەهێزی خۆی بۆ دۆزی کورد لە چەندەها بواردا دەربڕی بەرامبەر بە خەباتمان بۆ مانەوە لە ژیاندا و هەوڵمان بۆ دابینکردنی دادوەری.
ماندێلا پێی وابوو کە خەبات و داوای ڕەوامان جیهانگیری بوو. ئێمەش هەستمان دەکرد کە گەلێک شتی هاوبەشمان هەیە لە گەڵ دیدی ماندێلا بۆ وڵاتەکەی خۆی. ئێمە لایەنگیر و پاڵپشتی لێبوردەیی، سنگفراوانی، چارەسەری ناتوندوتیژی و چەسپاندنی ڕاستی و ئاشتبوونەوەی ئەو بووین.
ماندێلا بۆ ئێمە بیرخەرەوەیەکی مەزن بوو که دەکرێت ساڵەهایەکی زیندانی و مەینەتی بکرێتە توانایەکی بێ هاوتا بۆ بەرژەوەندیی گشتیی کۆمەڵ، کەرامەتی مرۆڤایەتی و سەرچاوەیەکی نوێی ئیلهام.
وانەیەکی هەره گرنگ کە من لە ژیانی ماندێلا فێر بووم ئەوە بوو دان بە نادادوەریی ڕابردوودا بنێین و جەخت لە سەر چاککردنی ڕەوشتی مرۆڤ بکەین لە ئایندەدا.
ماندێلا فێری کردین کە ئێمە دەتوانین خۆمان و کۆمەڵگەکەمان بگۆڕین لە ڕێی ڕێگرتن لە تۆڵەسەندنەوە؛ ئەوەندەی لە توانای مرۆڤایەتیماندا بێت. بەو شێوەیە ئەو هەلومەرجی زیندانی خۆی، وڵاتەکەی و چاوەڕوانیی گەلێک سەرکردەی سیاسی گۆڕی.
گشت دونیای فێر کرد کە خۆبەنەرمی ڕاگری و پێداگرتن؛ لە هەمان کاتدا دەتوانێت ڕەوتی مێژوو بە ئاراستەیەکی بونیادنەرانەدا ببات.
ئەگەرچی ئێمە هەموومان یەکانگیرێکی مەزنمان لە دەست دا، وتە و ڕەفتاری ماندێلا لای چەندەها نەوەی ئایندە بەردەوام دەبێت لە خەباتی مرۆڤایەتیماندا بۆ هێنانەکایەی پێشبینییەکی گەشەدارتری مرۆڤایەتی.
ئێمە هەموومان لایەنگیرێکی مەزنی دیمۆکراسی، سنگفراوانی و ناتوندوتیژیمان لە دەست دا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
6ی دیسەمبەری 2013