ئێوارەی 18ی کانوونی دووەم، لە شاری کەلار کرێکارێکی تەمەن 18 ساڵ، بەهۆی نزیکی ئەسکەلەکان لە کارەباوە، تەزوی کارەبا لێی ئەدات و لەنهۆمی سێیەمی ئه و باڵەخانەیە دەکەوێتە خوارەوه و گیان لەدەست ئەدات، لەم ساڵیشدا تا ئێستا 70 کرێکار گیانی لەدەسداوە.
عوسمان حەمە سەعید، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لقی سلێمانی بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: بەوتەی دووشایەتحاڵ، ئێوارەی دوێنی سەعات 4:30، کرێکارێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی (حەسەن ڕەمەزان) کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە، بەهۆی نزیکە ئەسکەلە لەکارەباوە تەزوی کارەبا لێی داو کەوتۆتە خوارە به و هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
وتیشی: "بە گیان لەدەستدانی ئەم کرێکارەش لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی گیان لەدەستدانی کرێکار لە شوێنی کار گەیشتوەتە 70کرێکار".
عوسمان حەمە سەعید، داواکاربوو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچونی زیاتر بۆ سەلامەتی شوێنی کار بکەن و دادگاکانیش خێراتر کێشەکان یەکلایی بکەنەوە، "بەتایبەتی بۆ ئەم کێشەیە داواکارین لیژنەیەک پێکبهێنرێت تا یاسا سەروەربێت،چونکە کۆمپانیای (دیکۆراتی دیجلە) ئامادەنیە بەپرسیارێتی ئەم ڕووداوە لەئەستۆ بگرێت و خۆی لە بەرپرسیارێتی ئەم گیان لەدەستدانە دەدزێتەوە".
ئەوەشی خستەروو: لە دوای لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە بۆ یان دەرکەوت کەئەم کۆمپانیایە هیچ مەرجێکی سەلامەتی بۆ کرێکار دابین نەکردووە.
کۆمپانیای دیکۆراتی دیجلە لە وڵاتی تورکیاوە هاتوەتە هەرێمی کوردستان ماوەی شەش مانگە کاری (دیکۆرات و سەقفی مەغریبی و بەردی حەلان) دەکات لە ناوچەی گەرمیان.
- 19-12-2013