ناونیشان: سوور و ڕەش؛ بەرگی 1و2
نووسینی: ستانداڵ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #سیامەند شاسواری#
بڵاوکار: ئەندێشە
ساڵ: 2013 [1]
ڕۆمانی سوور و ڕەش، ساڵی 1930، لە دوای شۆڕشی فەرەنسا نووسراوە و، ژیانی جوولیەن سۆرێل پیشان دەدات، کە هەوڵدەدات پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی بەرز بکاتەوە و خۆشەویستی بدۆزێتەوە. لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە بەهرە و تێکۆشان و فریودان و دووڕووییەوە بەو کارە هەڵدەستێت، بەڵام خولیاکانی دوخمانی لێ دەکەن و سەری لەو پێناوەدا دائەنێت.
سوور و ڕەش ئاماژەیە بۆ ئامانجە وێژەییە دوولایەنەکەی مێژووی سەدەی نۆزدەیە، وەک وێنەیەکی دەروونی پاڵەوانی ڕۆمانتیک، جوولیەن سۆرێل و، تەوسی دەروونشیکاری و کۆمەڵناسی کۆمەڵگەی فەرەنسەیی بن دەسەڵاتی خولی نۆژەنکردنەوەی بۆربۆنیدا.
سوور و ڕەش وەک ئاماژەیەک بۆ گرژیی نێوان بەرژەوەندی ئایینی (ڕەش) و سکۆلار (سوور) ی، پاڵەوانەکە وەرگیراوە؛ بەڵام هەروەها دەتوانێت ئاماژە بە یاری پەڕەی بەناوبانگی ئەو چاخە (rouge et noir) بێت، کە بەخت و چارەنووسی کەسایەتی سەرەکی ڕۆمانەکە دیاری ئەکات.
سوور و ڕەش دەمانبات بۆ جیهانی سەمەرەی سەدەی نۆزدە بە ئەوین و نەریت و ڕێسا و ڕێز و دۆخمانی، لە کۆمەڵگەیەکی ئاریستۆکراتیدا، ڕاڤەی کۆمەڵگەی داهاتووە، بە تایبەت لە بواری ژن و ئەوینی ناپەرسدار و...