لە ساڵی 1965 لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، لە ساڵی 1995 ەوە نیشتەجێی شاری ئەمستردام، وڵاتی هۆڵەندایە، دەرچووی زانکۆی هلڤێرسوم بەشی (Multicultureel Media Masterclases) . هونەرمەند جگە لە کاری هونەری شێوەکاری، هونەرمەندێکی شانۆکارە بە چەندین کاری هونەری و شانۆگەری ساڵانە بەشداری کردووە، هەروەها سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی (Kelderlicht) ، بە مانای ژێر زەمینی ڕووناک دێت، ئیحسان خاوەنی ستایلێکی تایبەتی هونەری خۆیەتی و لە سەر ئەو جۆرە ستایلە کار دەکات.
لە چەندین پیشانگەی تایبەتی و هاوبەش بەشداری کردووە لە هۆڵەندا و لە وڵاتانی ئەوروپا لە نێوان ساڵانی 2000 هەتا 2005. لە بواری شانۆشدا خاوەنی چەندین کاری شانۆیی یە لە ساڵانی 2000 وە تاکو ئێستا بەردەوامە.
هونەرمەند ئیحسان بە تەنها وەک هونەرمەندێکی شێوەکاری نەناسراوە بەڵکو وەک شانۆکار و دەرهێنەرێکی بواری هونەری شانۆ چالاکە وئەمەش بەشێکە لە بەرهەمە هونەری و شانۆگەریەکانی هونەرمەند.
شانۆگەری (بێگومان بێگومان) لە فاینهاودتیاتەر ساڵی 2000.
شانۆگەری (گەشتێک بۆ ڕۆتردام بەبێ بانگهێشتن) لە ساڵی 2001.
شانۆگەری (ساڵی نوێ) لە فاینهاودتیاتەر لە ئەمستردام.
شانۆگەری هارکولێس کۆمپلێکس شانۆگەری لە شارەکانی ئەمستردام، ئوترێخت و دۆکووم لە ساڵی 2003.
شانۆگەری میوان لە ئەمستردام لە ساڵی 2005.
شانۆگەری (کارمن لە کارێ) ئەمستردام ساڵئ 2006.
شانۆگەری (وڵاتی کەس نیە) لە شارەکانی (ئوترێخت، هانۆڤار، بەرلین، ڤالێنسیا، ئەمستردام) لە ساڵانی 2008 تا 2013.
شانۆگەری (چوارهەمین شەڕ) بە بەشداری هونەرمەند ساڵح حەسەن.
شانۆگەری (ڕۆمیو و جولێت لە بەغداد) لە ساڵی 2012 بەهاوکاری یانەی کوردی “میدیا”ی ئەمستردام.
پێشانگەکانی هونەرمەند ئیحسان محەمەد محی الدین
- پێشانگەی (بادی کووب) 2000.
- پێشانگەی (تیاتەر براککە گرۆند) 2002.
- پێشانگەی ئین دێنهاخ ستادس میوسیوم (گرووپی عێراق) .
- پێشانگەی کراوە 2003.
- پێشانگەی کراوە 2004.