خەندان ڕەهێل سەمەد
بەگوێرەی ئامارێکی دەزگای گشتی کاروباری مین لەماوەی 2013 لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان 56 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین بونەتە قوربانی کە زۆربەیان لە سنوری پارێزگای سلێمانین.
ئاکۆ عەزیز بەرێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای گشتی کاروباری مین بە خەندانی ڕاگەیاند: لەماوەی ساڵی 2013 لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان 56 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی مین بونەتە قوربانی، له و ژمارەیە 12گیانی لە دەستداوە و 42 کەسی تر برینداربوون.
ئاکۆ عەزیز وتیشی: هەرله و ژمارەیەی بەهۆی تەقینەوەی مین بۆنەتە قوربانی، 11یان لە هەولێر و 29 لەسلێمانی و 13 لە دهۆک و 3 کەسی تر لە سوری گەرمیان بوون، هاوکات لەکۆی ئه و ژمارەیە پێنج کەسیان لەرەگەزی مێ و 51 کەکەی تر لەرەگەزی نێرن.
بەرێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای گشتی کاروباری مین ئەوەشی خستەروو: بەگوێرەی ئه و ئامارانە دەرکەوتووە زۆربەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی مین بەهۆی دەستکاریکردن بووە، ئەوانەشی بونەتە قوبانی 16کەسیان لە خوار تەمەنی 18ساڵین و 40 کەسەکەی تر لەسەرووی ئه و تەمەنەن.
بەوتەی بەرپرسانی دەزگای مین هەرچەندە لەماوەی 22ساڵی ڕابردوو سەدا 20 ناوچە مین ڕێژکراوەکان پاککراوەتەوە، بەڵام لەکاتی ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ناوچەی ترماوە لەمین و تەقەمەنی پاککبکرێتەوە.
بەهۆی جەنگەکانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لەگەڵ وڵاتی ئیران و هێزەکانی پێشمەرگە ناوچە سنوریەکانی نێوان عێراق و ئێرانی مین ڕێژکرد، کە بەشێکی زۆری دەکەوێتە سنوری هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی هەندێک لەوانە چەندین کەس بونەتە قوربانی و کەمئەندام بوون.
#31-12-2013#