دوای تێپەڕبوونی نەوەد ساڵ بەسەر بەزۆرلکاندنی باشووری کوردستان بەعێراقی عەرەبییەوه کەبووەهۆی ئەو هەموو مەرگەساتانه بەسەر نەتەوەی کوردماندا، هێشتا پارتەکوردییەکان زیاتر پێشبڕکێیانەبۆ ڕووکردنەبەغداد و وەرگرتنی پۆست و چوونەناو پەرلەمانی عێراقەوە، بەبێ ئەوەی ئەو هەوڵانەبەدرێژایی فەرمانڕەوایەتیی پاشایەتی و قاسمی و عارفی و بەعسی و برایمەرو مالیکی، سوودێکیان بەدۆزی کوردمان گەیاندبێ، بەڵکۆ بەرئەنجامی ئەو هەوڵانە، ڕەوایەتیدان بووەبەداگیکردنی باشووری کوردستان و بەیەکێتیی خاکی عێراق و بەبەعەرەبکردنێکی زیاتری کوردستان بەگشتی و ناوچەداگیرکراوەکان بەتایبەتی. جگەلەوانە، ئەوەتا پاش 24 ساڵی فەرمانرەوایی کورد لە3 پارێزگاکەدا و زیاد لە10 ساڵیش لەکەوتنی خوێنمژەکەی بەغداد و بوونی نوێنەرانی ئەو پارتانەلەپەرلەمانی عێراق و پۆستی سەرکۆمار و چەندین وەزارەت و ئەفسەری پلەداری کورد لەبەغداد، هێشتا ڕێژەیەکی زۆری خاکی باشووری کوردستان لەژێردەستی دەسەڵاتی بەغدادا ئەناڵێنێ، ناوی مادەی 140ی دەستوور لە کوولەکەی تەڕیشدا نەماوە، بەعەرەبکردن لەوسەردەمانەی پێشوو زیاتر درێژەی هەیە، دەرکردنی خێزانەکوردەکان بەردەوامە، تەقینەوەکان لەزیادبووندان، بەجۆرێک کەپرژیان گەیشتۆتەشارەکانی هەرێمیش، هەڕەشەکانی بەغداد لەسەر نەوت و گازی خاکی خۆمان تابێ توندتر ئەبن، ڕژێمی بەغداد لەهەڵپەی خۆپڕچەککردنێکی بەردەوامدایەبه ئامانجی لەباربردنی قەوارەکەی هەرێم و...هتد. دەی کەواتەلەو خاوەن پۆست و پەرلەمانکارانەی بەغداد چی سەوزبوە و چی سەوزئەبێ!.
ئێمەی هاوبیرانی کوردایەتی، هەرچەندەپێمان وایە، هەر نزیکبوونەوەیەک لەپایتەختی داگیرکەرانی کوردستانەوە، دوورکەوتنەوەمانەلەئامانجی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵام گریمان بەپێی لۆژیکی ئەو پارتەکوردیانە، ئێمەهەڵە و ئەوان ڕاستبن و بەرژەوەندیی نەتەوەکەمان لەو پۆست و پەرلەمانەی بەغدادا ببینن! لەبارێکی وادا ئەبوو هەموویان بەیەکدەنگی و یەکڕیزی بەشداریی ئەو هەڵبژاردنەبکەن، بەتایبەتی لەناوچەداگیکراوەکاندا، کەچی یەکڕیزییەکەی 08-12-2013 یان بۆ ناوچەی کەرکووکی دڵ و قودسی کوردستان، 48 کاژێر بڕینەکرد و لەسەر پۆستی سەرۆکی لیست، ئەو یەکڕیزییەیان نەما! لەکاتێکدا ئەبوایەهەر لەسەرەتادا، بۆ هاوسەنگی و ڕاگرتنی بەڵانسی ئەو پارتانە، سەرۆکی لیستێکی لەوجۆرەیا بەڕێکەوتن بووایه، یا بدرێ بەکەسێکی بەتوانا و سەربەخۆی بێلایەن. بەوجۆرە، کورتبینی و بەرژەوەندیی خۆیی و پارتایەتی، زاڵبوەوەبەسەر بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەکەماندا، بەجۆرێک کەرێکەوتنەستراتیجیەکەی نێوان پارتی و یەکێتیشی خستەلاوە! جگەلەوە، ئەشێ لەئایندەیەکی نزیکدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقیش ببینەوە. بەتایبەتی هی ناوچە داگیکراوەکان کەبۆ ئەمەیان، ئێمەهەڵوێست و باری سەنجمان جیاوازە و پشتگیریی ئەم هەڵبژاردنەیان ئەکەین. جا بۆئەوەی ئەمیش بەمەرەی ئەو نەچێتەوە، به ئەرکی سەرشانمانی ئەزانین لەئێستاوەدید و بۆچوونمان لەم پێشنیارانەدا بخەینەبەرچاوی هەموو لایەنێکی پەیوەندیدار :
1 –یەکدەنگی و یەکڕیزی، بەتایبەتی بۆ ناوچەداگیرکراوەکان و کاندێدکردنی کەسانی شیاو و خاوەن ناوباگی باش بۆ ئەو هەڵبژاردنە، تا خەڵکی بەپەرۆشەوەدەنگیان بۆبدەن.
2 – سەرۆکی لیستی هەر ناوچەیەک، کەسێکی شیاوی سەربەخۆ و بێ لایەن بێ کەبەمەنوێنەرایەتیی جەماوەری سەربەخۆش بوونی ئەبێ.
3 – ئەگەر ململانێی پارتایەتی لەسەر کورسییەکان، لەوێشدا سەری هەڵدایەوە، ئەوا لەپێناوی یەکڕیزیدا بەرامبەر لیستەناکوردییەکان، با لێبوردەیی هەبێ و هەرلایەک چەند لێبوردەبێ، ئەوەندەسەنگی لەناو جەماوەردا زیادئەکات. ژمارەی دەنگی کاندیدەکانیش، ئەوەپیشان ئەدا چ لایەنێک خاوەن جەماوەری زیاترە.
4 - هەموو ئەو کوردانەی خەڵکی یەکێک لەناوچەداگیرکراوەکانن و لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێن و هێشتا فۆرمی خۆراکیان لەسەر ئەو ناوچانەیە، ئامۆژگاری بکرێن هەریەک بچێت لەناوچەی خۆی دەنگبدات.
کۆمەڵەی هاوبیرانی کوردایەتی (کۆهاک)
2013/12/27