حکومەتی عیراق بەهۆی کورتهێنانەوە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014 کەمدەکاتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای دەکات تا ئێستا بڕە پارەی هەرێمی کوردستان نەچەسپاوە.
رەشید تاهیر بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی عیراق بەبیانووی کورتهێنانەوە، بەشە بودجەی 2014 هەرێمی کوردستانی کەمکردەوە.
رەشید تاهیر وتی: "بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2014 سەرەتا بریتی بوو لە 18 ترلیۆن و 700 ملیار دینار، بەڵام ئێستا بۆتە 16 ترلیۆن و 400 ملیار دینار"، ئاماژەشی بەوەدا کە لە پڕ 2 ترلیۆن و 400 ملیار لە بەشەبودجەی هەرێم کەمکرایەوە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو کە ئه و 16 تریلیۆن و 400 ملیارەی بەشە بوجەی هەرێم ئێستاش نەچەسپیووە و ڕەنگە کەمتریشی بکەنەوە.
وتیشی: "سەرەتا وتیان بودجەی عیراق 175 ترلیۆنە، بەڵام بەبێ هیچ پلانێک ئێستا دەڵێن بۆتە 160 تریلۆن کە ئەوەش لەناکاو 15 ترلیۆن هاتۆتە خوارێ و نازانین لە سەر چ بنەمایەکە".
رەشید تاهیر پەسەندکردن و دواکەوتنی بودجەی 2014 دەگەڕێنێتەوە بۆ بارودۆخی سیاسی عیراق و پێیوایە کەس نازانێت کەی پەسەند دەکرێت.
- 04-01-2014