خەندان- سۆران کەریم
بەپێی ئامارێکی سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش لە کەلار (JCC) لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەنتەرەکەیانەوە دوو هەزار و 324 کێشە و ڕووداو تۆمارکراون.
لە ئامارەکەدا، کە وێنەیەکی دراوە بە خەندان، ڕوونکراوەتەوە، ساڵی 2013 لەلایەن سەنتەری (JCC)ی کەلارەوە 380 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون، بەهۆی ئه و ڕووداوانەشەوە 516 کەس برینداربوون و 72ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
هەر له و ساڵەدا 24 تاوانی کوشتن و هەشت حاڵەتی خۆکوشتن و 26 هەوڵی خۆکوشتن تۆمارکراون، ئەمە جگەلە 15 حاڵەتی سووتانی ژنان یان خۆسووتاندنیان، هەروەها 13 حاڵەتی خنکان لە ئاودا تۆمارکراوە و چوار مردنیش بەهۆی تەزووی کارەباوە، لەگەڵ پێدانی هەواڵی 22 حاڵەتی زیانلێکەوتن بەهۆی لافاوەوە.
ئامارەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ساڵی 2013 لە سنووری سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشی کەلار 104 ڕووداوی سووتانی ماڵ و 204 سووتانی جۆراوجۆر لە گەڵ سووتانی 17 ئۆتۆمبیل تۆمارکراوە.
هەر له و ئامارەدا، 41 حاڵەتی ونبوونی هاوڵاتیان تۆمار کراوە، لە گەڵ 129 کێشەی شەڕکردن و 26 کێشەی کۆمەڵایەتی و 76 کێشەی کارەبا، لە گەڵ 433 ڕووداوی جۆراوجۆری دیکەدا.
لەبارەی دزییکردنیشەوە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 32 دزی ئاسایی و9 دزینی ئۆتۆمبیل تۆمارکراون، لەگەڵ بوونی 52 ئۆتۆمبیلی گومانلێکراو و 19 کەسی گومانلێکراو.
سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش لەکەلار، لە ساڵی 2013دا لەسنووری سەنتەرەکەیاندا 29 گردبوونەوەی ناڕەزاییان تۆمارکردووە.
- 06-01-2014