ئا: بارام سوبحی
- کانونی دوەم: لەم مانگەدا (246) هاوڵاتی و سی پۆلیس و (18) سەربازو دو چەکداری سەحوە کوژراون، هەروەها (735) هاوڵاتی و (31) پۆلیس و (26) سەرباز بریندار بون. تەنها لەرۆژانی (15 – 17/1)دا (88) کەس کوژراون. زۆربەی تەقینەوەکانیش لەشاری بەغدا ڕویداوە.
- شوبات: لەم مانگەدا (136) هاوڵاتی و (26) پۆلیس و (22) سەرباز کوژراون، هەروەها (123) هاوڵاتی و (65) پۆلیس و چل سەرباز برینداربون، تەنها لەرۆژی هەشتی شوباتدا بەهۆی تەقینەوەی پێنج ئۆتۆمبێل لەبەغدا (33) کەس کوژران و زیاتر لەسەد کەس برینداربون.
- ئازار: لەم مانگەدا (229) هاوڵاتی کوژران و (883) دیکە برینداربون، هەروەها لەهێزە ئەمنیەکان (227) کوژراوو (300) بریندار هەبوە. واتە تێکڕا (1609) کەس بونەتە قوربانی.
- نیسان: لەم مانگەدا (595) هاوڵاتی و (161) پۆلیس کوژراون، هەروەها (1481) هاوڵاتی و (290) پۆلیس بریندار بون. لەمانگی حوزەیرانی (2008)ەوە خوێناویترین مانگ بوە، تەنها لەبەغدا (211) کوژراوو (486) بریندار هەبوە. ڕۆژی (15/4) خوێناویترین ڕۆژ بوە.
- ئایار: لەم مانگەدا (82) ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە (963) هاوڵاتی و (181) پۆلیس کوژراون و (2191) هاوڵاتی و (359) پۆلیس بریندار بون. تەنها لەبەغدا (532) کوژراو (1285) بریندار هەبوە.
- حوزەیران: لەم مانگەدا (785) هاوڵاتی و (131) پۆلیس کوژراون و (1610) هاوڵاتی و (221) پۆلیس برینداربون، لەهێزە ئەمنیەکانی دیکەی عێراق (76) کوژراو و (161) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (258) کوژراو (692) بریندار هەبوە.
- تەمموز: لەم مانگەدا (928) هاوڵاتی و (204) پۆلیس کوژران و (2109) هاوڵاتی و (338) پۆلیس بریندار بون، لەهێزە ئەمنیەکانی دیکەش (129) کوژراو و (217) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (238) کوژراوو (719) بریندار هەبوە. بەڵام ئامارە فەرمیەکانی حکومەت ئاماژە بەکوژران و برینداربونی (2556) کەس دەدەن. لەپێنج ساڵی ڕابردودا خوێناویترین مانگ بوە.
- ئاب: لەم مانگەدا (716) هاوڵاتی و (106) پۆلیس کوژراون و (1936) هاوڵاتی و (195) پۆلیس بریندار بون. لەهێزە ئەمنیەکانی دیکەش (88) کوژراو (94) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (317) کوژراوو (955) بریندار هەبوە.
- ئەیلول: لەم مانگەدا (887) هاوڵاتی و (127) پۆلیس کوژراون و (1957) هاوڵاتی و (199) پۆلیس بریندار بون، لەهێزە ئەمنیەکانی دیکەش (92) کوژراوو (176) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (418) کوژراوو (1011) بریندار هەبوە.
- تشرینی یەکەم: لەم مانگەدا (852) هاوڵاتی و (158) پۆلیس کوژراون و (1793) هاوڵاتی و (218) پۆلیس بریندار بون. لەهێزەکانی ئەمنیەکانی دیکەش (127) کوژراو (109) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (411) کوژراو (925) بریندار هەبوە.
- تشرینی دووەم: لەم مانگەدا (565) هاوڵاتی و (120) پۆلیس کوژراون و (1186) هاوڵاتی و (239) پۆلیس بریندار بون. لەهێزەکانی ئەمنیەکانی دیکەش (94) کوژراو (187) بریندار هەبوە. تەنها لەبەغدا (224) هاوڵاتی کوژراوه و (399) بریندار هەبوە. کەچی ئاماری فەرمی حکومەت دەڵێ (948) کەس کوژراون.
- کانونی یەکەم: لەکۆتا مانگی ساڵیشدا (1828) کوژراو بریندار لەشارەکانی تکریت و کەرکووک و بەغداو ڕومادی هەبوە.
- 09-01-2014