بە شیر دەمی سووتاوە و فوو لە دۆ دەکات.
شیر بەگەرمی دەخورێتەوە و ئەو کەسەی دەیخواتەوە تا ئاستی ساردبوونەوە فووی لێدەکات، بەڵام دۆ بە ساردی دەخورێتەوە، هەرچەندە لە ڕەنگدا لەیەک دەچن، بەڵام تام و بۆنیان جیاوازە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا داخبووبێت، جارێکی تر نەیەوێت، دووبارە ببێتەوە. [1]