بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، لیستی ناو و بڕی ئه و مەوادانەی هێنراونەتە هەرێم لە ڕێگەی کەرەنتینەکانی مەرزە سنوورییەکان و بنکەکانی کەرەنتینەی نێوان پارێزگاکانی هەرێم لە سنوورەکە لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عیراق و ژمارەی پشکنینی تاقیگەیی ئەنجامدراو لە ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئه و مەوادانەی ڕەتکراونەتەوە بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ئامارێکی بەشی پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێی کەرەنتینەکانەوە بڕی نزیکەی 55 هەزار و 557 تەن بەروبوومی شیرەمەنی (شیر، کەرە، پەنیر، مۆتا...هەتد)، لە گەڵ نزیکەی 6 هەزار و 637 تەن هێلکەی خواردن و 47 تەن هێلکەی ترووکاندن، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار و 519 تەن مەوادی ئالیک، هێنراونەتە هەرێم.
هاوکات نزیکەی شەش هەزار و 675 تەن گۆشتی مریشک وزیاتر لە 856 تەن گۆشتی ماسی و ڕوبیان، هەروەها زیاتر لە 41 هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو، لەگەڵ زیاتر لە 180 هەزار دانە لە جوجکەی یەک ڕۆژە بۆ پرۆژەکانی بەخێوکردنی مریشک، هەروەها هەزار و (534) باڵندەی جوانی، هێنراونەتە هەرێم.
لەماوەی ئه و ساڵەشدا، کەرەنتینەکان لە ڕێگەی تاقیگەکانیانەوە پشکنینیان بۆ زیاتر لە 13 هەزار نمونەی گۆشت و هێلکە و مەوادی دیکە کردووە، لە کۆی ئه و پشکنیناەش زیاتر لە 12 هەزار نموونەیان قبوڵکراون، بەڵام 956 نموونەیان لەئەنجامدا ڕەتکراونەتەوە، به و هۆیەشەوە زیاتر لە 33 تەن هێلکەی خواردن گەڕێندراونەتەوە بۆ سەرچاوەکە، لەگەڵ زیاتر لە 70 تەن گۆشتی مریشک و بەروبوومی شیرەمەنی، هەروەها زیاتر لە 114 تەن ئالیک و 52 تەن ماسی، کە هەموو ئەوانەی ڕەتکراونەتەوە، ڕێگەیان پێنەدراوە هاوردەی ناو خاکی هەرێم بکەن و ڕەوانەی سەرچاوەکانیان کراونەتەوە.
- 10-01-2014