بەپێە ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، لەساڵی 2013دا ڕێگری لەهاتنە ناوەوەی 12 کەس کراوە بۆ شاری سلێمانی کە هەڵگری ڤایرۆسی (HIV)بون. هاوکات هەر له و ساڵەدا زیاتر لە 100 کەس دیپۆرتی سلێمانی کراونەتەوە.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی، سالار عەبدوڵڵا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە نیوەرۆی ئەمرۆ دو شەممە، بەرێوەچو ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوی بەرێوەبەرایەتییەکەی خستەڕو.
سالار عەبدوڵڵا وتی، ساڵی ڕابردو زیاتر لە 571 نەخۆش کە 12یان نەخۆشی ئایدزیان هەبووە پاش پشکنینی پزیشکی بۆیان ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان کراونەتەوە. هەر لەساڵی ڕابردودا 37 تەرم لەسلێمانییەوە ڕەوانەی دەرەوە کراوه و لەبەرامبەردا 49 تەرمیش هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی.
ناوبراو ڕونیکردەوە کە لەساڵی 2013دا 876 کەسیان دیپۆرتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کردۆتەوه و 103 کەسیش لەدەرەوەی هەرێمەوە دیپۆرتی سلێمانی کراوەتەوە. هەروەها 45 خێزانی سلێمانیش لەوڵاتانی دەرەوە گەڕاونەتەوە.
هەر لەساڵی 2013داو بۆ مەبەستی جۆروجۆر زیاتر لە 60 هەزار کەس هاتونەتە سلێمانی. زیاتر لە 13 هەزار پەنابەری سوری و 400 پەنابەری ئێرانیش هاتونەتە شارەکە.
- 20-01-2014