لە ساڵی ڕابردودا تووشبوانی نەخۆشی شەکرە زیادیکروەو لێپرسراوی سەنتەری شەکرەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ساڵانە ژمارە تووشبوان بەرەو زیادبوون دەچێت.
#سلێمانی#، ئاوێنەنیوز: لێپرسراوی سەنتەری شەکرەی سلێمانی، د. تەها مەحوی، لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنەنیوز وتی، لە ساڵی پاردا 2500 کەس بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە لە سەنتەرەکەمان تۆمارکراوە کە لەچاو ساڵی 2012 ڕێژەکە زیادی کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا لە سلێمانی کۆی تووشبوان بەشەکرە لە 17 هەزا کەس نزیک بووەتەوە کە ئەمە بەدەر لەو کەسانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیە و ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە.
نەخۆشی شەکرە بریتییە لەبەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە لەخوێندا. لەئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر پەنکریاسدا دێت.
دکتۆر تەها داواشیکرد، ئەو هاووڵاتییانەی لە سەنتەرەکەیان ناوی خۆیان تۆمارنەکردووە سەردانیان بکەن و ناوی خۆیان تۆماربکەن.
بەگشتی شەکرە سێ جۆرە، جۆری یەکەم ئەوانەن کە تەمەنیان لەخوار 15 ساڵییەوەیە و پەنکریاسیان لەئیش کەوتووە. جۆری دووەم تووشی کەسانی سەرو 15 ساڵ دەبێت و ئەو کەسانە ئەنسۆلینی پەنکریاسیان کاری خۆی ناکات. جۆری سێیەم شەکرەی دووگیانیە و لەکاتی دووگیانی و بەتەواوبوونی ماوەکەی تووشی کەسەکان دەبێت. شەکرەی دووگیانییەکە نەخۆشییەکە نامێنێت. بۆ دورکەوتنەوە لەم نەخۆشییە پێویستە دوربکەویتەوە لەخواردنی شیرینی زۆرو چەور و خۆراکە خێراکان، وەرزشکردن و ڕێکردن بەپێ یەکێکە لەهەرە ڕێگە باشەکانی خۆپاراستن لەنەخۆشییەکە.
07-02-2014