- بەشێک لە وەبەرهێنەرانی شاری سلێمانی و یەکێتی وەبەرهێنەران و ژووری بارزگانی سلێمانی، بڕی 100 ملیار دیناریان وەک قەرز دایە بانکی هەرێم لە سلێمانی، خاوەنی کۆمپانیای ئاساسێڵیش وەک وەبەرهێنەرێک بڕی 15ملیار دیناری وەک قەرز دایە بانکی هەرێم.
- دوو بۆمب لە شارۆچکەی دووزخورماتوو تەقینەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و نۆی تر برینداربوون.