هەرچەندە ساڵ لەدوای ساڵ ڕێژەی توشبوان بەنەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەبێت، بەڵام ئاماری چاکبونەوەکانیش ڕو لەزیادبونن، بەجۆرێک لە60%ی نەخۆشەکانمان بەتەواوەتی چاکدەبنەوە". بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشیەکانی خوێن و شێرپەنجە وەها دەڵێت.
ئا: ئاسۆ سەراوی
37%ی نەخۆشەکان خەڵکی ناوەڕاست و خواروی عێراقن
یان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ نەخۆشیەکانی خوێن و شێرپەنجە د. دۆستی نەجات عوسمان ئاماژە بەوە دەکات لەسەرەتای دروستبونی نەخۆشخانەکەیانەوە لەساڵی 2007 وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە10هەزار نەخۆشیان تۆمارکردوە، بەڵام ئه و ئامارە بەتەنها لەپارێزگای سلێمانیدا نییە، بەڵکو وەک ئه و باسی دەکات لە37%ی نەخۆشەکانیان خەڵکی ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقن و نزیکەی 7 هەزار نەخۆشێکیشیان خەڵکی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و شارەزور و پشدەرن.
"ئامارەکان مەترسیدار نین"
لەبارەی ئاماری توشبوان لەساڵی 2013 ئه و ڕونیکردەوە کە له و ساڵەدا 2300 نەخۆش نوێ لەنەخۆشخانەکەیان تۆمارکراوە کە1666 خەڵکی شاری سلێمانی بو دەوروبەری بون ئەمەش بەبەراورد بەساڵێک پێش خۆی زیادیکردوە، چونکە لەساڵی 2012دا تەنها 1900 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە لەنەخۆشخانەکەیاندا تۆمارکراوە، هۆکاری ئەوەش بەبڕوای ئه و بەشێکی بۆ زیادبونی ژمارەی دانیشتوان دەگەڕێتەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش وەک ئه و جەختی لەسەر دەکاتەوە هێشتا ئه و ئامارانە بەبەراورد بەوڵاتانی پێشکەوتوی دنیا هێشتا زۆر نییە "لەهەرێمی کوردستان لەهەر 100 هەزار کەسێک 96کەس توشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام لەوڵاتێکی وەکو بەریتانیا لە100هەزار کەس 256کەس توشی شێرپەنجە دەبێت بۆیە دەڵێم لەوڵاتی ئێمە هێشتا ئامارەکان به و جۆرە مەترسیدار نین، بەڵام سەرباری ئەوەش لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لەتەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە".
"60% نەخۆشەکان چاکدەبنەوە"
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا مژدەی ئەوەش دەدات کە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە لەلای ئەوان زۆر پێشکەوتوە بەجۆرێک وەک دەڵێت"بەشێوەیەکی گشتی 60% نەخۆشیەکانمان بەتەواوەتی چاکدەبنەوە، لە40% یان چارەسەرەکردنیان درێژخایەن دەبێت یاخود گیان لەدەست دەدەن". ئه و ئاماژەی بەوەشدا کە لەلایەن خەڵکانی خێرخوازەوە یارمەتیەکی زۆری نەخۆشخانەکەیان دەدرێت و وتی "تەنها لەشەش مانگی ڕابردودا نزیکەی 2ملیۆنو500 هەزار دۆلار بەخشراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە زۆرینەی ئه و پارەیە بۆ دروستکردنی بینایەک بوە لەتەنیشت نەخۆشخانەکەمان".
"پاشەڕۆی کۆمپانیا نەوتیەکان یەکێکە لەهۆکارەکانی توشبون"
یەکێک لەهۆکارەکانی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە ئه و گازە ژەهراویانەیە کە لەدەرەنجامی کارکردنی کۆمپانیا نەوتیەکانەوە دروست دەبێت، ئابوریناس ڕێکەوت زەکی، ئاماژە بەوە دەکات کە بەپێی یاسای ژمارەی22ساڵی 2007ی نەوت و گازی هەرێم دەبێت ئه و کۆمپانیایانەی لەهەرێمدا کاری دەرهێنانی نەوت دەکەن دۆستی ژینگە بن، بەڵام ئه و هیچ گەشبین نییە لەوبارەوە، چونکە وەک ئه و جەختی لەسەر دەکاتەوە بەشێک له و کۆمپانیایانە نەک دۆستی ژینگە نین، بەڵکو پاشەڕۆکانی خۆشیان بەشێوەیەکی زانستییانە لەناونابەن بەجۆرێک کە زیانی بۆ ژینگە نەبێت "بۆیە ئەگەر لەئێستاوە لێپێچینەوە له و کۆمپانیایانە نەکرێت، ئەوا لە10 بۆ15 ساڵی ئایندە کە بەشێکی زۆرتری کۆمپانیا نەوتیەکان لەهەرێمدا دەکەونە کارکردن ئەوا ڕێگرییکردنیان ئاسان نابێت نەخۆشیەکە زۆر لەوە زیاتر دەبێت کە ئێستا هەیە".
"نەخۆش تەنها بەدەرمان چاکنابێتەوە"
سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان بۆ هاریکاری نەخۆشانی شێرپەنجە د.ئەختەر نەجمەدین سەرباری دەستخۆشی لەخێرخوازان بەوەی یارمەتی نەخۆشخانەی هیوا دەدەن، بەڵام ئەوەش ڕوندەکاتەوە، کە پێویستە ئه و خێرخوازانە لایەکیش لەسەنتەری سلێمانی بۆ چارەسەر بەتیشک بدەنەوە تا بتوانن ئامێری پێشکەوتو بکڕن بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە بەتیشک و ئه و وتی "نەخۆشی شێرپەنجە بەتەنها بەدەرمان چاکنابێتەوە، بەڵکو پێویستی بەچارەسەری تیشکیش هەیە، بۆیە پێویستە خێرخوازان ڕو له و سەنتەرەش بکەن، بەشێک لەپێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەن". لەبارەی هاوکاری ڕێکخراوەکەشیان ئه و باس لەوە کرد کە نزیکەی500 کەسێک مانگانە بەبڕی 10هەزار دینار یارمەتییان دەدەن.
بەپێی وتەی د.مەجید حەمە ئەمین وەزیری تەندروستی عێراق لەسەرجەم عێراقدا 30 هەزار و 500 کەس توشی نەخۆشی شێرپەنجە بون.
- 13-02-2014