سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگدەرانی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد بە دەنگدەرە ئاوارەکان و دەنگدانی تایبەتیشەوە.
ئه و سەرچاوە ئاگادارە بە خەندانی ڕاگەیاند کە ژمارەی دەنگدەران لە پارێزگای سلێمانی دەگاتە یەک ملیۆن و 169 هەزار و 362 کەس، لە پارێزگای هەولێر 972 هەزار و 172 کەس و لە پارێزگای دهۆکیش 634 هەزار و 137 کەسن.
وتیشی: ئه و ژمارەیە دەنگدەری ئاوارە و دەنگدەرانی تایبەتیش دەگرێتەوە، سەبارەت بە دەگدەرانی تایبەتیش لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە سلێمانی 74 هەزار و 152 دەنگدەری تایبەت هەن.
لە هەولێریش 81 هەزار و 793 دەنگدەری تایبەت و لە دهۆکیش 29 هەزار و 370 دەنگدەر هەن.
بڕیارە لە 30ی نیسانی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سەرتاسەری عیراق و هەمان هەڵبژاردن لەپاڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
- 13-02-2014