- بۆ بەرزراگرتنی قوربانیانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی، ئەمرۆ چەند چالاکیەکی جۆراوجۆر لەسلێمانی بەرێوەدەچێت، لەوچوارچێوەیەدا بەیانی ئەمرۆ لەسەر گۆڕی شەهید ڕێژوان یەکەم شەهیدی خۆپیشاندانەکەی 17ی شوبات مەراسیمێک سازکرا.
- لەمەراسیمێکی جەماوەریداو بەئامادەبونی نزیکەی 1500 ماتەمگێر، قامیشلۆی پایتەختی ڕۆژئاوای کوردستان تەرمی 28 شەرڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لەباوەش گرت، کە لەبەرەی جەنگی بەرگرتن لەهێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)و بەرەی نوسرە لە ناوچەی تەل حەمیس و تەل باراک 44 ڕۆژ لەمەوبەر گیانیان سپاردبوو.