نووسەر و وەرگێڕ.
عەلی فەتحی لە ساڵی 1960 ی زاینی لە شاری شنۆ لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارە تەواو کردووە.
لە نێوان ساڵەکانی 1979-1986 وەک پێشمەرگە بۆ ڕزگاری کوردستان تێکۆشاوە. پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستان بووە.
ساڵی 1986 بۆ خوێندنی باڵا ڕووی لە وڵاتی یۆنان کردوە و ماستێری مێعماری (ئارشیتێکت) لە زانستگای پۆلی تێکنیکی ئاتێن وەرگرتووە.
ساڵی 1994 مافی پەنابەری لە وڵاتی سوید وەرگرتووە و دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە.
چالاکییەکانی لە دوو بواردا بەڕێوە دەچن: نووسینی ڕۆمان و وەرگێڕانی ڕۆمان و سەرچاوە مێژووییەکان لە زمانی یونانییەوە بۆسەر زمانی کورد.
=KTML_Bold=ئەوانە کۆمەڵە بەرهەمێکی چاپکراو و لەژێر چاپدان:=KTML_End=
1 - ئازاری خەونەکان. ڕۆمان، نووسینی عەلی فەتحی.
2 - تەسلیم یا مەرگ. ڕۆمان، نووسینی عەلی فەتحی.
3 - مۆمەکانی سپێدە، ڕۆمان، نووسینی عەلی فەتحی.
4 - بارەگای حاجی ڕەشید. ڕۆمان، نووسینی عەلی فەتحی.
=KTML_Bold=ڕۆمانی وەرگێڕاو:=KTML_End=
1 - گوڵەبەفرینەی خوێناوی، نووسینی جەمیل توران.
2 - بیرەوەری کۆیلەیەک، نووسینی ستراتیس دوکا.
3 - ژمارە 31328، نووسینی ئیلیا ڤێنێزی.
4- ژنی خەیانەتلێکراو، سیمین دوبووار
5- پەڕاوی شاراوە، ئاڵبا دێ سێس پێدێس
=KTML_Bold=کتێبە مێژووییەکان:=KTML_End=
1 - مێژووی هێرۆدۆت، نووسینی هێرۆدۆت.
2- ئاناباس، نووسینی گزنفۆن.
3- جۆغرافیای ستراڤۆن، بەرگی 16، نووسینی ستراڤۆن.
4-کورد و کوردستان، کەماڵ بورکای
کۆمەڵە شێعر لە شاعیرانی یونانی و شاعیرانیترەوە:
1-پەنجەرەکان [1]