8 ئازار، کوردستانی هەولێر - بەپێی ئامارەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسەرتاسەری هەرێم 50 ئافرەت کوژراون و دوێنێش ژنێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت. هێمن مامەند، هەولێر: ڕائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی هەولێر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێواری دوێنێ (هەینی) لەگەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر ژنێکی تەمەن (33 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە کوژرا، گوایە فیشەک لەچەکەکەی دەرچوە، بۆیە ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە هاوسەرو برای ژنەکە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان ".ئەمڕۆ (8)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەو تەنها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو حاڵەتی کوشتن و چەند حاڵەتێکی تری سوتان و خنکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان تۆمارکراون". بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی ڕووبەروبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان تەنیا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (50) حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە.ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامی توندوتیژیەکانەوە هەندێک لەرێکخراوەکانی ژنان بایکۆتی 8ی مارسیان کردو هیچ چالاکیەکیان ئەنجامنەدا، هاوکات لە چەند شوێنێکی جیاجیا یادی ئەو ڕۆژە بەچەند چالاکیەک کرایەوە. بەپێی ئامارەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسەرتاسەری هەرێم 50 ئافرەت کوژراون و دوێنێش ژنێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت. هێمن مامەند، هەولێر: ڕائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی هەولێر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێواری دوێنێ (هەینی) لەگەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر ژنێکی تەمەن (33 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە کوژرا، گوایە فیشەک لەچەکەکەی دەرچوە، بۆیە ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە هاوسەرو برای ژنەکە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان ".ئەمڕۆ (8)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەو تەنها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو حاڵەتی کوشتن و چەند حاڵەتێکی تری سوتان و خنکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان تۆمارکراون". بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی ڕووبەروبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان تەنیا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (50) حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە.ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامی توندوتیژیەکانەوە هەندێک لەرێکخراوەکانی ژنان بایکۆتی 8ی مارسیان کردو هیچ چالاکیەکیان ئەنجامنەدا، هاوکات لە چەند شوێنێکی جیاجیا یادی ئەو ڕۆژە بەچەند چالاکیەک کرایەوە.
بەپێی ئامارەکان لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسەرتاسەری هەرێم 50 ئافرەت کوژراون و دوێنێش ژنێک لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێت.
هێمن مامەند، هەولێر: ڕائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی هەولێر لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئێواری دوێنێ (هەینی) لەگەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر ژنێکی تەمەن (33 ساڵ) لەلایەن براکەیەوە کوژرا، گوایە فیشەک لەچەکەکەی دەرچوە، بۆیە ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە هاوسەرو برای ژنەکە دەستگیرکراون و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدان ".
ئەمڕۆ (8)ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەو تەنها لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو حاڵەتی کوشتن و چەند حاڵەتێکی تری سوتان و خنکان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان تۆمارکراون".
هەر ئەمڕۆ 8ی مارس لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان،ئافرەتێک بەنەوت خۆی سووتاند،کە سکاڵای لەسەر 2 ئافرەت تۆمار کردبوو دواتر گیانی لەدەستدا.
موقەدەم حەسەن محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند " ئەو ئافرەتەبەر لەگەشیتنی بۆسلێمانی گیانی لەدەستدا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەی کە لە 100% بووە
پێشتریش موقەدەمی یاسای لەمیعە محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندتیژی دژ بە ئافرتان لەگەرمیان بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند " بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شارەوانی کەلار ئافرەتێکی بێوەژنی تەمەن 30 ساڵ بەنەوت خۆی سوتاندوە و پاشان لەنەخۆشخانە بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی ڕووبەروبونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان تەنیا لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (50) حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامی توندوتیژیەکانەوە هەندێک لەرێکخراوەکانی ژنان بایکۆتی 8ی مارسیان کردو هیچ چالاکیەکیان ئەنجامنەدا، هاوکات لە چەند شوێنێکی جیاجیا یادی ئەو ڕۆژە بەچەند چالاکیەک کرایەوە.
- 09-03-2014