خەندان-رەڤەند گوهەرزی
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی نەوروزدا شەش ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، بەلام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئازاد تەها، بەرپرسی بەرشی ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە خەندانی ڕاگەیاند : " لە ڕۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆزدا هیچ ڕووداوێکی دڵتەزێن لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕووینەداوه، تەنها شەش ڕووداوی بچوک نەبێت کە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە ".
وتیشی :" داوا لە شوفێران دەکەین زیاتر پابەندبن به رێنماییەکایی هاتووچۆ لەم دوو سێ ڕۆژەی جەژن تا گیان و ماڵی خویان هاوڵاتیان پارێزراو بێت ".
بەرپرسی بەرشی ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئاماژە بەوەشی کرد: " پلانی هاتووچۆی ئەمسال لە پارێزگای دهۆک، پلانێکی سەرکەوتوو بووە و جیاوازییەکی گەورەی هەبووە لە چاو ساڵانی پێشوو".
ئازاد تەها ڕوونیشیکرد : " تارادەیەکیش هاوڵاتیان هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆیان کردووە ".
- 22-03-2014