(هۆشیار نوری ڕەفیق) فۆلکلۆریست
ناوی تەواوی (هۆشیار نوری ڕەفیق) ە لە عەشیرەتی لەکە.
ساڵی 1973 لە دەشتی کۆیە لە دایک بووە دواتر ماڵیان هاتووتە شاری هەولێر قۆناغەکانی خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە لە منداڵییەوە پەرتووکی خوێندۆتەوە لە قسە کردندا بەردەوام پەندی کوردی و ووشەی دانسقەی پڕ واتا بەکار دەهێنێت و مەبەستی خۆی دەپێکێت.
لە 1994/1/2 لە وەزارەتی ڕۆشنبیری دامەزراوە لە دوای ڕاپەڕین لە بواری ڕاگەیاندن و وەرزش کار دەکات چەندین پێشانگای کردۆتەوە تایبەت بە فۆلکلۆر.
سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری (بەهرە) یە.
سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی نواڵەی نوێ یە.
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕەسەن بۆ پەرەپێدانی کەلتورە.
سەر نووسەری گۆڤاری هونەرستانە.
ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامە نووسانی کوردستانە.
ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامە نووسانی نێو دەوڵەتییە.
ئەندامی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێ خوازە.
کارمەندە لە یەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر.
بەڕێوەبەری گشتی ڕادیۆ و کەناڵی ڕەسەنە.
بەرنامەی تایبەت بە فۆلکلۆری هەیە لە تەلەفزیۆن کە خۆی ئامادە و پێشکەشی دەکات دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی (ڕەسەن) ە
چەندین بەرهەمی بە چاپ گەیاندووە وەکو:
1- مەتەڵی کوردەواری
2- فەرهەنگی گەنجینەی کەلەپوور
3- هەگبەی مێژوو
4- ڕەنگا و ڕەنگ
5- گوڵ بژێرێک لە پەندی کوردی
6- دوور لە دەسەڵات
7- فەرهەنگی کوردەواری
8- هەگبەی دێرین
9- دەنگە ڕەسەنەکان
10- مەتەڵ
11- ئەو مەتەڵانەی وەکو یەکن
12- ناو دارانی کورد لە دێڕێکدا
13- لە تەک فۆلکلۆر پەروەراندا
14- ئاوێنەی مێژوو
15- 1700 مەتەڵ بە وەڵامەوە
16- 1717 مەتەڵ لە پیتی ئەلف تا یا بە وەڵامەوە
17- 1737 مەتەڵ لە پیتی ئەلف تا یا بە وەڵامەوە
18- گەنجینەی کەلەپوری. [1]