فایەق سەعید
سلێمانی-2004
ناوەڕۆکی ئەو کتێبە چەند دەروازەیەکی گرنگی تێۆری ومەعریفی وڕێگای تازەی وانەگوتنەوەوگرفتی خوێنکاران لەخۆ دەگرێت لەوانە:
٭تێڕوانینی ژان پیاژەێت(1896 1980).
پیاژەیت یەکێکە لەو پەروەردەناسانەی کەلەجیهانی ڕۆژئاوا ناوبانگێکی گەورەیی هەیە، ئەستێرەیەکە لەئاسمانی پەروەردەدا گەش ودیارە، پیاژیت گەشەکردنی منداڵان بەسەر چوار قۆناغدا دابەش دەکات لەوانە:
٭قۆناغی یەکەم تەمەنی (0 2)ساڵ.
٭قۆناغی دووەم تەمەنی (2 7)ساڵ.
٭قۆناغی سێ یەم تەمەنی(7 11)ساڵ.
٭قۆناغی چوارەم تەمەنی (11بەدواوە)ساڵ.
لەو چوارقۆناغەدا ناوەڕۆکی تێۆرەکەی دەخاتە ڕوو، شتە زانراوەکانی زگماکی مناڵ لەقۆناغی یەکەم وپاشان چۆنیەتی زەمینە وهەوڵدانی فێرکار لەگەڵ فێرخواز بۆ گەشەکردنی پڕۆسەی زانین ویارمەتی دانی، ...لەخۆ دەگرێت، ..سەرەڕایی ڕەخنەگرتن لەتێۆرەکەشی.
٭٭تێڕوانی لیۆ ڤیگۆچسکی(1896).
دەروناس وپزیشکی بەناوبانگی ڕووسیە، بەڕەگەز جولەکەیە، تێۆرەکەی بەناوی نزیکترین زۆنی گەشەکردنی مناڵ، ڤیکۆچسکی تێڕوانینەکانی پێچەوانەی پیاژەیت، بڕوای بە کاریگەری ژیانی کلتوری وکۆمەڵایەتی هەیەلەسەر منداڵان، کەبڕوای وایە پڕۆسەی پەروەردەکردن تەواو سۆسیۆ مێژوویی کلتوریە، کەمناڵ پێویستی بە زمان هەیە وخودی زمانیش لەئەنجامی پەیوەندە کۆمەڵایەتیەکان مناڵەوە دروست دەبێت، کەپێچەوانەی تێۆرەکەی پیاژەیە کەبڕوای وایە مناڵ پڕۆسەی فێربوون لەئەنجامی پڕۆسەیەکی بایلۆجی ناو مێشکی مناڵەوە دێتە ئاراوە وزمان ئەو کاریگەریەیی نیە، پاشان دیاری کردنی ڕۆڵی مامۆستا بەشێوازێکی میهرەبانانە بۆ گەشەکردنی پڕۆسەی فێربوون لەلای منداڵ، دروست کردنی دەستەواژەکان، تێڕوانی ڤیگۆچسکی وڕۆڵی زمان وستراکتۆری کارکردن، ڕێگاکانی گەشەکردنی خەیاڵ وفەنتازیا لای منداڵ دەخاتە ڕوو.
٭٭٭تەوەرەیەکی دیکە ڕۆڵی یاریکردن لەپڕۆسەی پەروەردەوفێرکردن، شیکردنەوەی بەچەند نمونەیەکی تێۆری وتجروبی.
٭٭٭٭دیداکتیک(زانستی وانەگوتنەوە).
کەپێویستە مامۆستایان لەنزێکەوە ئاشنایەتیان لەگەڵ ئەو بابەتە هەبێت لەپێناو گەشەکردنی هونەری وانەگوتنەوەوفێربوونی ڕێگاکانی وانەگوتنەوەودیاری کردنی پڕێنسیپەکانی گەیاندنی زانین وئەو وانە گرنگانەی پێویستە پەرەی پێبدرێت کە ڕۆڵیان هەیە لە دەرخستن ودەست نیشانکردنی بەهرەوتواناکانیانی فێرخوازان.
٭٭٭٭٭ئازاردانی خوێندکاران وکاریگەری لەسەریان وتەورەی دیکەی پەروەردەی گرنگ دەخاتە ڕوو.
ئەوەی گرنگە لای ئێمە ودەمەوێ بڵێم پێویستە مامۆستایان وپەروەردەکاران بە ئاگابن لەنێوەڕۆکی ئەو بەرهەمی فایەق سەعید، چەندان نوسەروزاناوتێۆری پێشکەوتووی بواری پەروەردەیی، کە دەتوانی کۆمەک وسوود وزانیاری ببەخشێتە خوێنەران وپەروەردەکارن لە پێناوی بەرەوپێشبردن وگەشەکردنی پەروەردەوفێرکردن، ئاشناکردنی پەروەدەکاران بە تێۆروڕێگاکانی وانە گوتنەوەی تازەودەست نیشان کردنی ئەو لەمپەروگرفتانەی کەپەروەردەیی ئێمە بەدەستیەوە دەناڵێنێ، ....
سۆران محمد خدر