- ناوی تەواوی کەریم کوڕی مستەفاغای کوڕی حەماغای حەوێزییە.
- لە ڕۆژی 1928-03-04دا لە گەڕەکی هەواو لە #کۆیە# شاری ئەدەب و هونەر و خەباتی کوردایەتی لە دایکبووە.
- نازناوی شاعیر (شارەزا) یە و بە کەریم شارەزا ناسراوە.
- لە بنەماڵەیەکی ئەدەب پەروەری هۆشیار پەروەردە بووە.
- لە ساڵی 1935دا چووتە بەرخوێندن لە قوتابخانەی سەرەتاییی یەکەمی کۆیە و ئەو قۆناغە و قۆناغی ناوەندی لە ساڵ 1946دا هەر لە کۆیە تەواوکردووە.
- لە پایزی ساڵی 1946دا چۆتە بەغدا و لە خانەی مامۆستایانی سەرەتایی لە ئەعزەمیە وەرگیراوە و لەسەرتای هاوین 1950یشدا خوێندنی تەواوکردووە.
- لە 1950-10-09دا بە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە دامەزراوە و وانەکانی عەرەبی و کوردی گوتووەتەوە.
- دوای 11 ساڵی خزمەتی پەروەردە و فێرکردنی ڕۆڵەی کورد لەسەر هەڵوێستی سیاسی دوور خراوەتەوە بۆ پارێزگا (زیقار) - (ناسریە) و لە گوندێکی نزیک شارۆچکەی (شەترە) کراوە بە مامۆستای زمانی عەرەبی.
- لە 1964-12-7دا تەنسیب کراوە بۆ دواناوەندی شەیرە بۆ گوتنەوەی عەرەبی لە پۆلی سێیەمی ناوەندیی دا.
-لە پایزی 1966دا گوێزراوەتەوە بۆ پارێزگاری #هەولێر# و دوو ساڵ لە #مەخموور# مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی قەراج بووە
- لە پایزی 1968دا گوێزراوەتەوە بۆ ناو شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەرتایی نموونەی هەولێر کراوە بە مامۆستای کوردی و عەرەبی.
- لە دوای ڕێککەوتنامەی 11ی ئاداری 1970دا کراوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (کۆڕەک) ی سەرەتایی کوڕان لە هەولێر.
- لە 1971-8-31دا گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی (هەڵگورد) ی سەرەتایی کوران، کە خوێندن تێیدا بەعەرەبی بوون و ئەم بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر خوێندنەکەی کردووە بە کوردی.
- دوای 20 ساڵی مامۆستایەتی و 12 ساڵیشی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە، خۆی خانەنشین کردووە.
- لە شوباتی 1970دا لەگەڵ دامەزراندانی یەکێتی نووسەرانی کورد بووتە ئەندام لە ڕێکخراوە ئەدەبیەی کورد.
- لە دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بووە، کە لە ڕۆژی 1970-12-03دا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە.
- لە کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بە سکرتێری دەستەی بەڕێوەبر هەڵبژێردراوە و لە ساڵی 1978 و تاکوو 1983دا دووجا بەسەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر هەلبژێردراوە.
- لە هەموو کۆنگرە و سیمیناری و میهرەجانەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بەشداری کردووە و جێ پەنجەی دیاربووە.
- لە پایزی ساڵی 1973دا بە ئەندامی یاریدەدەری کۆری زانیاری کورد لە بەغدا هەڵبژێردراوە.
- لە ساڵی 1997شدا دوای دامەزراندی ئەکادیمیای کوردستان بە ئەندامی لە 1993دا یاریدەدەری ئەو ئەکادیمیایە هەڵبژێردراوە تاکوو ساڵی 2013 کاری وەرگێڕان یاسا و بڕیارەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی کردووە.
- لە ساڵی (1968) ەوە تاکوو کۆچی دواییی لە گەرەکی ڕووناکی شاری هەولێر ژیانی بەسەردەبات و خەریکی نووسینی یادداشتەکانی بووە.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی$
1- ئازادی و ژیان- دیوانی شیعر- بەغدا 1960
2- کۆیە و شاعیرانی- بەرگی یەکەم، لێکۆڵینەوەی ئەدەبی- بەعدا 1961
3- رێگەی دەور- دیوانی شاعیر- نەجەف1971
4- گفتوگۆیەکی ئەدەبی- هاوبەش- بەغدا 1973
5- ئەسیری شاعیر- بە هاوبەشی لەگەڵ جەبار جەباری- هەولێر 1974
6- پەندی پێشینان لە شیعری کوردیدا- بەغدا- کۆری زانیاری 1976
7- لە یادی گێوی موکریانی دا- ئامادەکردن هەولێر 1982
8- سێوەی هونەرمەندی کورد- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
9- پەندی بەروار کاری- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1982
10- چەپکێک لە شیعرەکانی سامی عەودال- بەغدا 1982
11- نالی زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی- لێکۆڵینەوە- بەغدا 1984
12- دیوانی حاجی قادری کۆیی- بەغدا 1986
13- ناودارانی جیهان- بەرگی یەکەم- #سلێمانی# 2007
14- ئەفسانە لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا- هەولێر 2007
15- کۆیە لە ڕەوتی شارستانییەتدا (هابەش) - هەولێر 2009
16- مەلا ئەسعەدی مەقامبێژ کورد- بە هاوبەشی لەگەڵ حوسین حاجی قادر- هەولێر2011
جگە لەم بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییە چاپکراوانەیشی (9) پەڕتووکی قوتابخانەی قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی ئامادەیی لەگەڵ مامۆستایانی پسپۆڕ داناوە یا وەرگێڕاوە و بە چاپ گەیشتوون.
جگە لەسەدان و تار و لێکۆڵینەوەی تریشی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکوردییەکان نووسیوە زۆر بەیان بە کوردی و هەند یکیکیشان بە زمانی عەرەبی بوون.
کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەیشی بەدەستنووس ماونەتەوە و چاروەروانی چاپ و بڵاوکردنەوەن لەوانە:
1- مع أعلام الکورد مجلە واحد.
2- لەگەڵ ناودارانی کورد- یەک بەرگ.
3- ناودارانی جیهان بەرگی دووم.
4- دیاردە دژبەیەکەکان و ڕەنگدانەوەیان لە پەندی پێشینان و ئیرۆمی کوردیدا.
5- کۆیە و شاعیرانی (لێکۆڵینەوەیی ئەدەبی (بەرگی دووەم) .