ئایینەکانی ڕێگای ئاوریشم، گۆڕانی کولتوری و ئایینی لەسەرەتاوە تا سەدەی پانزەهەم
نووسینی : ڕیچارد س. فۆڵتز
وەرگێڕانی : فاتمە ئەنامقی (کازیوە)
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژهەڵات
چاپی یەکەم - 2011
لەکۆتایی دەیەکانی سەدەی نۆزدەهەم دا، سەرسامی ئەوروپاییەکان بە ئەوپەڕی جیهان گەیشتە لوتکە، ئیمپراتۆرییەکانی بەریتانیاو فەرەنسا جیهانیان بەرفراوان کردبوو و کاربەدەستەکانیان لە شوێنەداگیر کراوەکانەوە شت و مەک و چیرۆکی سەیر و سەمەرەیان بۆ دەناردن، شاعیر و وێنەکێشەکانیش لەسەر لاپەڕه و بەرهەمەکانیان، خەون و ئاواتەکانیان دەربارەی ڕۆژهەڵاتی سەرنجڕاکێش تۆمار دەکرد.