بەڕێز
هاوسەرۆک و سەرکردایەتی B.D.P
پاش ڕێز و سڵاو..
بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسیانەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، بەناوی مەکتەبی سیاسی-ەوە، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین، کە کاندیدە دڵسۆزەکانتان، لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستاندا، متمانەی زۆرینەی بەدەستهێنا، بەتایبەتی سەرکەوتنتان لە (11) شاری گەورەدا، لەوانە: مێردین، ئاگری و بەدلیس.. کە یەکەمینجارە تیایدا سەرکەوتوو دەبن.
بەڕێزینە!
ئەم سەرکەوتنانە، دەیسەلمێنێ کە پرۆسەی دانوستانی ئاشتی لەتورکیا، بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی کوردو دابینکردنی مافە دیموکراسییە زەوتکراوەکان، پاشەکشەی بەدژەکانی چارەسەری دیموکراسی لەسەرانسەری تورکیادا کردووە، هەربۆیە دەبێت بگاتە ڕێککەوتننامەی سیاسی و سەرەنجامیش، دەشبێ جەنابی عەبدوڵڵا ئۆجەلان-یش ئازاد بکرێ، تاقە ڕێگەی ئاشتی، ئارامی، مافی مرۆڤ و تەواوی مافە دیموکراسییەکان، سەرخستنی پرۆسەی دانوستانە لەنێوان حکومەتی ئاک پارتی و پەکەکەدا؛ ئومێدەوارین، دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و متمانەی جەماوەر بۆ کاندیدەکانی (B.D.P)، بەڵگەی حاشا هەڵنەگری ئیرادەی نەتەوەکەمان، بۆ مافە دیموکراسییەکان و ئاشتی و ئاوەدانی ڕاستەقینە، باشتر بەرجەستە کردبێ.
جارێکی تر، بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی-یەوە، هەڤاڵانی خۆشەویست گەرمترین پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێدەکەین.
هەربژین بۆ ئازادیی و ئاوەدانیی
باکوری کوردستان و تورکیا
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی
31-03-2014