بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
پشت بە خودای مەزن و ئیرادەی گەلەکەمان، هەرێمی کوردستان بەرەو هەڵبژاردنێکی دیکە دەچێت. جێگەی شانازییە دیموکراسی و هەڵبژاردن پێوەری ژیانی سیاسی گەلەکەمانە و ئەم هەڵبژاردنەیش هەنگاوێکی تری کوردستانە بۆ پتەوکردنی دیموکراسی و دەسەڵاتی گەل.
بۆ ئەوەی وێنەیەکی مەدەنی و سەردەمییانە پێشانی جیهانی دەورووبەرمان بدەین و متمانەی هاووڵاتیان بە پڕۆسەی سیاسی قووڵتر ببێت، داوا لە سەرجەم لایەن و قەوارە و پارتە سیاسییە بەشداربووەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەکەم کە هەوڵ بدەن بانگەشەی هەڵبژاردن لە کەشوهەوایەکی ئارام و ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی بەڕێوەبچێت و بانگەشەکان نەبنە هۆی تێکچوونی ئاسوودەیی هاووڵاتیان.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
03-04-2014