خەندان-رەهێل سەمەد
بەوتەی بەرپرسانی هەرێم لەکاتی ئێستا ڕێژەی پەنابەرانی خۆرئاوا لەهەرێمی کوردستان دەگاتە 226 هەزار کەس، کە بەتەنها لەماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ هەشت هەزاریان ڕوویان لە هەرێمی کوردستانەوە و ڕۆژانەش هاتنی پەنابەران بەردەوامە.
ئەمرۆ(10ی نیسانی 2014)لەشای هەولێر کۆبونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و unلەبارەی پەنابەران بەرێوەچوو.
دوابەدوای کۆبونەوەکەش د.دیندار زێباری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ کاروباری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبونەوەکەی ئەمرۆیان بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری ئاوارەکان بوو لەلایەن حکومەتی هەرێم و نەتەوە یەکگرتوەکانەوه و له و کۆبونەوەیە باس لەکێشه و گرفتەکان کرا.
وتیشی، دواین ڕێژەی پەنابەرانی ئاوارەکانی خۆرئاوای کوردستان لەهەرێمی کوردستان دەگاتە 226هەزار کەس کە بەتەنها لەمساڵدا هەشت هەزاریان هاتونەتە هەرێمی کوردستانەوه و ڕۆژانەش هاتنی پەنابەران بەردەوامە.
د.دیندار زێباری وتیشی، لەکۆبونەوەکەدا باس لە دەروازەی سنوری فیشخابور کراوە کە هەمیشە کراوەبوە بەرووی پەنابەران، بەجۆرێک بەتەنها لەم مانگەدا 800کەس له و سنورەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستەروو، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان باسیان لە کاریگەریەکانی ئه و قەیرانە داراییە کردوە کە بەهۆی خراپی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ناوەند و ڕووی لەهەرێمی کوردستانکردوە، ئەوەشیان بۆروونکراوەتەوە کە حکومەتی ناوەند هیچ هاوکاری ئاوارەکان ناکات و داوی هاوکاری لە نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە هاوکاری هەرێم بکات له و بارەیەوە.
- 10-04-2014