- لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە پارێزگای نەینەوا تەقە لە دوو پیاوی ئایینی و ئەفسەرێکی سوپای عێراقی کراو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
- لە سەیرانگای شێخ توراب-ی سەربە ناحیەی هەریر لە دەرەوەی پارێزگای هەولێر و لەکاتی مەلەکردن لە ئاوی سەیرانگاکەدا سێ گەنج خنکان.
- بوومەلەرزەیەکی تر سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.
- لە هێرشێکی چەکداریدا هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەری سەر بە مێردین (ئیسماعیل ئاس) کە لە هەڵبژاردنی 30ی ئاداری 2014 لەسەر لیستی پارتی ئاشتی و دیموکراسی "بەدەپە" سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بریندارکرا.