عیراق یەکێکە له و وڵاتانەی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەزۆرترین خەرجیی لەبورای سەربازیی تۆمارکردووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای ستۆکهۆڵم بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتیی بۆ تاتوێکردنی ئاشتیی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، عیراق لەسەرەوەی وڵاتانی عەرەبیە لەبورای خەرجی سەربازیی هێزە ئەمنیەکانی بەسەرجەم بەشەکانیەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە، تێچوونی سەربازیی لەوڵاتانی خۆرئاوا کەمبۆتەوە بەبەراورد بەپێشووتر.
راپۆرتەکەی پەیمانگای ستۆکهۆڵم ئەوەشی خستەڕوو کە، " تێچوونی سەربازیی لەخۆرئاوا لەدابەزیندایە لەکاتێکدا کە لەشوێنەکانی دیکەی جیهان ڕووی لەبەرزبوونەوەی کردوووە"، ئەوەشی تێدا هاتووە کە،" کۆی تێچوونی سەربازیی لەجیهان پارساڵ گەیشتۆتە 1 ترلیۆن و 750 ملیۆن دۆلار، ئەمەش بەبەراورد بەساڵی 2012 کەمیکردووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوەیە کەوڵاتانی خۆرئاوا تێچوونی سەربازییان، بەتایبەت ئەمریکا دابەزاندووە".
لەراپۆرتەکەدا هاتووە، تێچوونی سەربازیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەرزبۆتەوە بەنزیکەی سەدا 4 لەساڵی 2013، بەمەش ئاستی سەرجەم تێچوونەکان له و بوارە گەیشتۆتە نزیکەی 150 ملیار دۆلار، هەروەک لەم لایەنەوە عیراق لەپێش وڵاتانی عەرەبیەوە.
راپۆرتەکە ئەوەشی تێدا هاتووەکە، " عیراق لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکا سەرپشککراوە بۆ دەستخستنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەپاچی و F16، هەروەک ئەمریکا بەپەلە چەکی گەیاندە دەستی عیراق بەپێی ڕێکەوتنی ستراتیجی نێوان عیراق و ئەمریکا".
لەمانگی هەشتی ڕابردووشدا، واشنتۆن ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر پێدانی جۆرێک لە سیستمی بەرگریی موشەک بەبەهای 2.6 ملیار دۆلار و فڕۆکەی جۆری F16 بەعیراق به و مەرجەی لەپایزی ئەمساڵ بگاتە دەست هێزەکانی سوپای عیراق.
- 14-04-2014