بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 33 هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردوە بۆ بەجێگەیاندنی سوننەتی عومرە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوەتەوە: لەم سێ مانگەی ڕابردوودا کە حکومەتی عیراق هەموو بوجە و مووچەی خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڕیوە، نزیکەی 33 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە سوننەتی عومرەیان بە جێگەیاندوە و بۆ ئه و مەبەستە نزیکەی 45 ملیۆن دۆلاریان خەرج کردوە و له و پارەیەش 150 هەزار دۆلار وەک باج و ڕسومات دراوە بەحکومەتی عیراق.
- 16-04-2014