ەسەرەتای ئەمساڵەوە چەندین گەنجی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە خنکێندراوی لە چەند شوێنێکی جیاوازدا دۆزراونەتەوە، ئەمەش ترس و دڵە ڕاوکێی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی(فورات نیوز) کەمتر لە یەک مانگە و پاش کوشتنی لاوێکی (19) ساڵ بەناوی عەبدوڵڵا واحدی نزیکەی نۆ کەس لە شاری مەریوان لە شوێنی جیاوزدا بە خنکێنراوی دۆزراوەتەوە و هەروەها بانگەشە دەکرێت کە گوایە ئەم کەسە بە هۆکاری جیاواز خۆیان کوشتووە.
بەڵام هاوڵاتیانی ئه و شارە گومانیان لەوە دۆسیەیە هەیە و ڕایدەگەێنن کە ئەم کەسانە بەشێوەیەکی پلان بۆدارێژراو کوژراون.
لە درێژەی ئه و هەواڵەدا هاتووە، هاوڵاتیانی مەریوان ئاماژە بەوەدەکەن، کە پێداچوونەوەی دۆزەکە گومان لەلایان دروست دەکات هەر ئەوەش بۆتە هۆی نائەمنی و ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی شاری مەریوان.
تا ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسیاران هیچ لێدوانێکیان نەداوە و پزیشکی دادوەریش هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە ناداتە هاوڵاتیانی ئه و شارە.ئەم کوشتارانە بەشێوەیەکی سیستەمی پەیره و دەکرێن و لەلایەن گروپێکی تایبەتەوە بێت یان خودی دەوڵەت دەستی تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە بانگەشە دەکرێت کە گروپێکی دیکە وەک گروپی تیرۆریستی " هیوای تاب " دروست کرابێت، هەندێکیش بڕوایان لەسەر ئەوەیە کە کاری گروپی "تیرۆریست"ی سەلەفییەکانی ناوشاری مەریوان بێت. تەنها چەند بەڵگەیەک بەدەستەوەیە کە دیاره و بەرچاوە ئەوانەش:
1- هەموویان بە تەنافی ڕەنگی شین خنکێندراون.
2- ئاسەواری ئەشکەنجە دیار نەبووە بە جەستەیانەوە واتە ئازار نەدراون.
3- هەموویان پیاو و ژێر (30) ساڵان بوون.
4- هەموویان کەسی ئاسایی و سڤیل بوون واتە سیاسی و... نەبوون
5- هیچ کامیان لەسەر پارە و قەرز نەبووە و پارەیان لێنەبراوە.
6- هیچ کامیان سەر بە هیچ لایەنێکی توندڕەوی ئایینی و مەزهەبی و سیاسی نەبوون.
- 17-04-2014