تەمەن 76 ساڵ، لە ساڵی 1937 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی ئامادەیی و کۆلێژی ئابووری لە ئیستانبوڵ تەواو کردووە.
کایا یەکێک بووە لەو 49 سیاسەتمەدارەی کورد کە لەساڵی 1959 بەهۆی کوردبوون و خاوەنداری کردن لە مافی کوردان دەستگیرکران.
لەماوەی نۆ ساڵدا یەشار کایا ڕووبەرووی زۆرترین زوڵم و ئەشکەنجە و زیندانی بوەوە و لە ساڵی 1968 دووردەخرێتەوە بۆ شاری کۆنیای تورکیا.
یەشار کایا ئەندامی دامەزرێنەری وەقفی کورد و ئەنستیتوی کوردی ئیستانبوڵ بوو، هەروەها دامەزرێنەری پارلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وەڵات بوو لە ساڵی 1995.
یەکەمین سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم بووە، هەروەها یەکەمین سەرۆکی پارتی دەپ بووە، کە پارتێکی سیاسی ڕێگەپێدراوی تورکیا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا یەشار کایا پارلەمانتاری هەمان پارت بووە لە پارلەمانی تورکیا.
یەشار کایا ماوەی 21 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت و پەیوەندی درێژخایەنی هەبووە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەڵام چەند ساڵێکە لە کاری سیاسی دوورکەوتوەتەوە و درێژە بە کاری نوسین دەدات و ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە.
- 17-04-2014