دووجۆر تاسکڵاومان هەیە
1. ئەوشێوەیەی کە لە وێنەکانداهەیە لەچەشنی دەفرێکی نەخشێنراو دەچێت
2تاسڵاوی مهاباتی
ئێمە لەم پۆستەدا باسی جۆری یەکەم دەکەین.
تاسکڵاو جۆڕێکە لەخشڵی خانمانی کورد کە لە چەشنی دەفرێک دەچێت نەخشی تێ کراوە لەبان سەری تاسکڵاوەکە دا گۆپکەیەک هەیە گەورەهیوو بچوکی گۆپکەکە لەتاسێک بۆتاسێک دەگۆڕێت وەنەخشتی تاسێک بۆتاسێک جیاوازە وەتاسکڵاوی ناوچەیەک بۆناوچەیەکی ترجیاوازە لە قەبارەو نەخشی سەرتاسکڵاوەکەوە.
وەهەندێ لەتاسکڵاوەکان پۆیلەو پێچکی هەیە پێیدا شۆڕدەبێتەوە بەڵام بەشێکی زۆریان پێچکی نیە هەرتاسەکەیە بەتەنیا.
بەکارهێنای تاسکڵاو.
تاسکڵاو دەدورێتە بان کڵاوەوە ئەوتاسانەی پاچکی نیە پوشین یان مشکی لەگەڵ بەکار هاتوە بەڵام ئەوتاسانەی پاچکی هەیە زۆربەی کات هیچی لەگەڵ بەکارنایات
هەمووپارێزگاکانی باشوری کوردستان تاسکڵاویان بەکارهێناوە وەلەباکوری کوردستانیش لەزۆربەی پارێزگاکان بەکار هاتوە وەئێستایش بەکاردێت.
لەپاڕێزگاکانی #سلێمانی# #هەڵەبجە# #کەرکووک# #هەولێر# تاسەکان پا چک داربوونە بەلام لەکۆیە مەتیقەی خۆشناوەتی #قەڵادزێ# #سۆران# ڕەواندز #زاخۆ# #دهۆک# زۆربەی تاسەکان پاچکی نیە.
تاسکڵاو ئێمەی کورد لەدەوڵەتی عوسمانیەوە وەرمان گرتوە ئەرمەنەکان توورکەکانی ئاسیای ناواست بەشێک لەعەرەبیش بەکاری دەهێنیت.تاسکڵاوکانیش هین خۆمانن.[1]