خەندان- هێڤی خالید
لە شاری سلێمانی زیاتر 150 لقی کۆمپانیای تورکی و ئێرانی و زیاتر لە 300 کۆمپانیای بیانی هەن ئه و کۆمپانیایانەی لەوڵاتانی ئێران و تورکیادا کاردەکەن و گرنگی بە شاری سلێمانی دەدەن و لقیان هێناوەتە شاری سلێمانی زیاتر لە 150 کۆمپانیایە و 300 کۆمپانیایی بیانیش بونیان هەیە.
بەپێی ئامارێکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە تۆمار کراوە و وێنەیەکی بۆ (خەندان) نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات " ژمارەی لقی کۆمپانیا تورکییەکانی شاری سلێمانی تا 13-03-2014 بریتییە لە 90 کۆمپانیا. کە لە بوارەکانی (بیناسازی، بەڵێندەرایەتی، وەبەرهێنانی خانوبەرە، پیشەسازی، کارەبایی، کەرەستەخۆراکی) کارەکانیان ئەنجام دەدەن، وە ژمارەی لقی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە شاری سلێمانی تا 13-03-2014 بریتییە لە 84 کۆمپانیا لە بوارەکانی (خۆراکی، پیشەسازی، بیناسازی، کارەبایی)کاردەکەن."
هەر بەپێی ئامارەکە لە شاری سلێمانیدا" ژمارەی لقی کۆمپانیا بیانییەکان کە تا ئێستا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تۆمارکراون 317 کۆمپانیایە".
لەئامارەکەی ژوری بازرگانیدا ئاماژە بەوەدەکات، کە ژمارەی ئه و کۆمپانیا بیانیانەی کە ئێستا لە شاری سلێمانیدا هەن لەم ژمارەیە زیاترە، ژمارەیەکیان ناویان تۆمارکردووه و کارەکانیان تەواو نەبووە، وەژمارەیەکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی سلێمانییەوە تا ئێستا ئەوەلیاتیانمان بەدەست نەگەیشتووە.
- 23-04-2014