- کەناڵی ئاسمانی کوردسات ڤیدیۆی دەنگدانی مام جەلال، سەرۆک کۆماری عیراقی بڵاو کردەوە، لەشاری بەرلین بەشداری لەپرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان. بەم بۆنەیەوە لە سلێمانی و کەرکووک، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەقە دەکەن، هەروەها ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ئاهەنگ دەگێڕن.
- لەکاتی بەرێوەچونی دەربرینی ئاهەنگی خۆشی بەبۆنەی بڵاو بوونەوەی گرتەی سەرۆک تاڵەبانی چەندین کەس لە لایەنگرانی یەکێتی لەبەردەم مەڵبەند ئاهەنگیان گێراوە لەو کاتەدا تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویدا و 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 57 کەسی دیکەش بریندارن.
- بەهۆی تەقەی "خۆشی" پاش بڵاوکردنەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی، هەشت کەس لەسلێمانی و دەوروبەری برینداربون.
- لە بنکەیەکی دەنگدان لە بازیان شەڕ دروست و دەبێت تەقە دەکرێت.
- بنکەی دەنگدانی خسنا لە کەرکووک کرایە ئامانجی هێرشی چەکدارانی نەناسراو و بە پێی زانیارییەکان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
- تەقینەوەیەک لەبنکەیەکی دەنگدان لەقەزای دوزخورماتو ڕویداوەو بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەس بریندار بون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداریکردن لە پروسەی دەنگدان لە ناحیەی باشیک بە هۆی هەورە بروسکەوە دوو پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گیانی لە دەستدەدەن.