خەندان-رەهێل سەمەد
ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان لە سنوری قەزای مەخموور وای دەردەخەن کە لیستی هاوپەیمانی کوردستان کەپێکهاتووە لە (پارتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و زەحمەتکیشان و سۆسیالیست) لەپێش لیستەکانی ترەوەیە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دا.
رەشاد خدر پیرۆت، لێپرسراوی کۆمیتەی مەخمووری (ی ن ک) بەخەندانی ڕاگەیاند،" بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی دەنگەکانی سنوری قەزای مەخموور، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 9هەزار و 660 دەنگ و هاوپەیمانی کوردستان(پارتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و زەحمەتکیشان و سۆسیالیست)12هەزار و 641دەنگیان بەدەستهێناوە".
ئەنجامە بەراییەکانی بەپێی ناوچەکانی سەر بەقەزای مەخموور بەم جۆرە خراونەتەڕوو:
ناوەندی قەزای مەخموور:
یەکێتی: 4 هەزار و 446
پارتی: 3هەزار و 396
ناحیەی گوێر:
یەکێتی: 3هەزار و 539
پارتی: 6هەزار و 334
ناحیەی دیبەگە:
یەکێتی: 360
هاپەیمانی کوردستان: 807
ناحیەی قەراج:
یەکێتی هەزار و 315
هاوپەیمانی 2هەزار و 104
لەسنوری قەزای مەخموور لیستی موتەحیدون بەسەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی پارێزگاری نەینەوا، دەنگی زۆری نەهێناوە لەکاتێکدا کە لەناوچەکانی دیکەی ئه و پارێزگایە، لیستەکەی نوجەیفی یەکەم بووە، هەروەک لیستی گۆڕان هیچ کاندیدێکی له و ناوچەیە نەبووە.
- 02-05-2014