سەرچاوەیەکی بەرپرس لەکۆمسێۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەمرۆ هەینی ڕایگەیاند تاوەکو ئیستا لەهەرێمی کوردستان 100 سندوق قردێلەی سوریان لێ دراوه و دوبارە دەبێت پشکنینی بۆ بکرێتەوه و لەکەم و کوریییەکانی بکۆڵرێتەوە بزانرێت ئایا تەزویری تیادایە یاخود نا.
بەپێی قسەی ئه و سەرچاوەیە لەهەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە شێوەی جیاواز جیاواز پشکی سندوقی قردێلە بەسەری سوریان بەردەکەوێت.
هەروەها ڕونیکردەوە کە لەپارێزگای سلێمانی شەست سندوق و لەپارێزگای هەولێر 20 سەندوق و لە شاری دهۆک 27 سندوق قردێلەی سوری لەسەر کراوە.
رۆژی 30 نیسان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد بەپێی جیاکردنەوەی دەنگەکان لەسەرجەم عێراقدا لەنێو پارتە کوردییەکاندا هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان پلەی یەکەم و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پلەی دووهەم و بزوتنەوەی گۆڕان پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە.
ئەمرۆ لە بنکەی کۆکردنەوەی سندوقەکان لەنێو شارەکاندا پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکردووە. تاوەکو ئێستاش لە شاری هەولێر پارتی بەپلەی یەکەم دێت و یەکێتی بەپلەی دووهەم و بزوتنەوەی گۆڕان بەپلەی سێهەم دێت.
لەشاری سلێمانیش بزوتنەوەی گۆڕان بەپلەی یەکەم و یەکێتی بە پلەی دووهەم و پارتی دیموکراتی کوردستان بەپلەی سێهەم دێت.
لەشاری دهۆکیش پارتی یەکەمه و یەکگرتوو دووهەمه و یەکێتی سێهەمە.
بەڵام لەشاری کەرکووک، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەنێو پارتە کوردییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر لەپێشەوەیە و پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای ئه و دێت.
- 02-05-2014