د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
- ڕێکخراوە ئسوڵییەکان لەپێناو پاراستنی عیزەتی ئیسلاما منداڵی بچکۆلە ئەفڕێنن.
- خودی وەزیری بازرگانییش ناوێرێ لەبرنجی بایەعییەکە بخوات.
- ئەو ئەمریکا زلهێزە موهیمە بەدەست چڵکنێکی ڕیشپانەوە زەلالەتێتی پێی دەڵێن ئەبوبەکری بەغدایی.
- وەزارەتی کارەبا ئەدەن بەحیزبێکی ئیسلامی و وەزارەتی ئەوقافیش تەسلیمی بزووتنەوەیەکی عەلمانی دەکەن.
- دوو حەفتە لەگەڵ زەعیفەیەکدا بەئینتەرنێت خەریکی حوب حوبێنە ئەبیت کەچی لەئەخیرا دەردەچێت خوشکە ناوەنجییەکەی خۆتە.
- وەلی ئەمری موسوڵمانەکان بۆ کۆڵنجگرتنێک مانگی دوو جار تەشریف دەباتە تایلاند.
- داهاتی سواڵکەرێکی بەرترافیک لایتەکان لە مانگێکدا ئەوەندەو نیوێکی مەعاشی مەسئول شوعبەی دائیرەکەتانە.
- سەعات پێنجی بەیانی ئەچیت بۆ کەڵەشێرخواردن، دەڵێن بەداخەوە نەماوە.
- برۆی زاواکەتان زۆر لەوەی براژنەکەت باریکترو هیلالییترە.
- سێ جار بڕۆی بۆ ئەستەموڵ و بێیتەوە هێشتا زۆری ئەمێنێ بۆ مەوعیدی ئەشیعە تەنورییەکەت.
- گەورەترین مەوزوع لە کوردستاندا ئەبێ بەمەوزوعی هەڤاڵ ئەبوبەکر.
کوردستانی نوێ