ناوی (کەتان حەمەڕەحیم حەمە شەریف)ە، ساڵی 1975 لە شارۆچکەی تەوێڵەی ناوچەی هەورامان لەدایکبووە.
ساڵی 1993 ژیانی هاوسەریی لەگەڵ شاعیر و نووسەر #نەبەز هەورامی# پێکەوە ناوە.
ساڵی 1996 یەکەم چیرۆکی خۆی بەناوی (ئەم دیو پەنجەرەکە)وە بڵاوکردووەتەوە، ساڵی 1998 یەکەم کۆڕی چیرۆکی لە وەرزێکی ئەدەبی (کۆمەڵەنووسەرانی ئیسلامی کورد) لە #هەڵەبجە#ی شەهید پێشکەش کردووە، لە هەمان ساڵدا کۆڕێکی جەماوەریی پێشکەشکردووە بە ناوی (مافەکانی ژن کورد لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا).
ئامادەکار و پێشکەشکەشکاری چەندین بەرنامەکانی ڕادیۆیی بووە.
ساڵی (2010)وە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی ئایندە بووە، پاشانیش لەگەڵ گۆڕانی ڕۆژنامەکەدا بۆ گۆڤاری (ئایندەسازی) بووەتە ئەندامی دەستەی نووسەران تێیدا تاساڵی 2019.
چ بەڕۆژنامەیی یان گۆڤار بەردەوام نووسین و تەوەری تایبەتی هەبووە، زۆرجار لەژێر ناوی خوازراودا بەرهەمی بڵاوکردووەتەوە، نووسەری گۆشەی (نامەی کراوە) و (چەرخ و فەلەک) بووە، لاپەڕەی کۆمەڵایەتی و چیرۆکی واقعی هەبووە، بە گۆڤاریش بەرپرسی مەلەفی ئەدەب بووە.
ساڵی 2012 لەگەڵ چەند خاتونێکی هاورێیدا ماڵی مەستوورەی ئەردەڵانیی دامەزراندووە و لەچەند ژمارەیکدا دەستەی نووسەرانی (چاوی هەژان) بووە.
نووسەری چیرۆک و تێکست بووە بۆ فلیمەکانی (ژیانەوە، تابلۆ، دایک، نەسیمی ژیان.) لە دەرهێنانی (هیوا تەها)، چیرۆکی قادرمە خوێناوییەکانی نووسەر کە لەلایەن هونەرمەند (مامۆستا بەدیعە دارتاشەوە) کراوەتە مۆنادراما لە (#سلێمانی# و #هەولێر# و سوید) نماییش کراوە. [1]