فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، ئەوە دەخاتەڕوو لەسێ سەعاتدا زیاتر لە45 هەزار بەرمیل ڕەوانەی ئێران کراوە.
ئاوێنەنیوز، هەولێر:سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، ڕابون مەعروف، ئاماژەی بەوەدا پشتگیری لەسیاسەتی هەناردەکردنی نەوت دەکەن پشتگیر هەرێم دەکەن و لەگەڵ هاوردەکردنی نەوتدان و ڕەخنەی لەئامادەنەبونی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکی حکومەت، عیماد ئەحمەد کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا تەنها لەماوەی سێ سەعاتدا 45 هەزارو 126 بەرمیل نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەنێردرێت و وتی "پارەی ئەمە چی لێهاتووە".
لەبەرامبەریشدا وەک وەڵامێک بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت، وتی پرسیار بەشێوازی خۆی دەکرێت و موزایەدەی سیاسی لەسەر تەلەفیزیۆن جێگای قبوڵ نیە.
وەزیری سامانە سروشتیەکانیش وتی "هاتوین هیچ شتێک بەشارەوەیی نەهێلێینەوە". و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانشی، یوسف محەمەد وتی "باشترە لەکەشێکی هێمنتر ەم پرۆسەیە بەڕێوە بەرین و دەبێت بەرپرسیارێتی ئەوە هەڵبگرین".
- 04-06-2014