بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاتووەتە ئاراوە و بۆ بەرگریکردن لە سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان پێویستە هەموو لایەک بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە پاڵپشت و هاوکاری هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان و هێزەکانی ئاساییشی هەرێمی کوردستان بن.
داوا لە هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەم کە لە قۆناغی خانەنشینیی خۆیان دان، بە مەبەستی پشتگیری و پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و خۆئامادەکردن بۆ هەموو ئەگەرێک پەیوەندی بەو شوێن و بارەگایانە بکەن کە پێشتر تیێدا خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەیان کردووە. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە #وەزارەتی پێشمەرگە# و یەکە فەرماندەییەکان ڕێوشوێنی گەنجاو بۆ ڕێکخستن و دابەشکردنی ئەرکەکانیان بگرنە بەر.
داوا لە جەماوەری سەربەرزی کوردستان دەکەم کە هەر کەسەو بە پێی توانای خۆی هاوکاری و پشتیوانی پێشکەشی بە پێشمەرگەی کوردستان بکەن. لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە بە پشتیوانیی خوا و ئیرادەی ئێوە، هێزەکانی پێشمەرگە وەک قۆناغەکانی پێشووی خەباتی گەلەکەمان بە هێز و بڕوابەخۆبوونەوە ئامادەی بەرگریکردنن لە کوردستان و بێگومان ئاییندەیەکی گەش و پڕشنگدار چاوەڕوانی گەلی کوردستانە.
#مەسعود بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
18-06-2014