توونی بابا و ئاوی ئاموون چێت.
توونی بابایە، دەکەوێتە شارۆچکەی دەربەندیخان لە باشووری کوردستان، پێکدێت لە کەندرێکی درێژی چەند کیلۆمەتری، لە چەند جێگەیەکەوە چەندین ڕێگەی چوونە ژووری هەیە، لەناویشەوە دەیان قۆرت و پێچ و فەرعی لێدەبێتەوە، ئەوەی نەشارەزابێت بکەوەتە ئەو کەندڕە، بەئاستەم ڕزگاری دەبێت. پەندەکە وەک نزای خراپ بە کەسێک دەوترێت کە بڕوات و نەیەتەوە و بۆ هەتاهەتایە لەبەرچاوان ونبێت.