هاونیشتمانانی هێژا،خەڵکی بەئەمەگی کوردستان
ئەندامان،لایەنگران و ڕێرەوانی ڕێبازی دێموکڕات
22ی پووشپەڕی ئەمساڵ، 25مین ساڵیادی شەهید کرانی دوکتورعەبدولڕەحمانی قاسملووو هاوڕێیانیەتی بە هۆی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤییەنی پیتەختی ئوتریش..رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجام دانی ئەم کردەوە تێرۆریستیە،لە لایەک ماهییەتی ڕاستەقینە و لە ئاشتی نەهاتووی خۆی بۆ بیرورای گشتی جیهانیان دەرخست.لە ڕوویەکی دیکەوە حەقانییەت و ڕێوشوێنی ئاشتی خوازانەی ڕێبەری نەتەوەییمان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیخوازانه لەپێوەندی لە گەڵ پرسی نەتەوەیی کوردی لە ئێراندا سەلمێندرایەوە.هەر چەند،بزووتنەوەی میللی-دێموکڕاتیکی کورد لە کوردستانی ئێران،کە بۆ خۆی قوربانی دەستی تێرۆر و سەرکوتی سیستماتیکی دەوڵەتییه و لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی، گەلێک نرخی قورس و گرانی داوه.،بەڵام تێکۆشانی هەر وا بەردەوامە.
هەر بۆیە، بە مەبەستی پێداگری لە سەر ڕێبازی شۆڕشگێرانە و ئازادیخوازانەی نەتەوەکەمان و مەحکووم کردنی ماهییەتی ڕاستەقینەی تێرۆریزمی دەوڵەتیی، بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەری شەهیدانی ڤییەن ونیشان دانی ئەمەگ ناسیمان بە ڕێبازی قاسملووی ڕێبەر،داوا لە سەر جەم خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان،تێکۆشەران،ئەندامان و لایەنگرانی حیزب وئۆگرانی ڕێبازی قاسملوو دەکەین کە لەساڵیادی ئەم کارەساتە دڵتەزینەدا، هاوهەڵویستی نەتەوەیی خۆیان دژ بە تێرۆریزمی دەوڵەتیی نیشان بدەن وبۆ جێ بە جێ کردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە تێبکۆشن.
-هەڵکردنی ئاڵای کوردستان
-هەڵکردنی ئاڵای شینی ئاسمانی و کەڵکوەرگرتن لە ڕەنگی ئاوی ئاسمانی بە شێوازی جۆراوجۆر
-لە بەر کردنی جل وبەرگی کوردی
-کوژاندنەوەی چرای ماڵەکان لە 22ی پووشپەڕ،کاتژمێر10ی شەو بۆ ماوەی 3 دەقیقه.
نا بۆ تێرۆر
سەرکەوتن بۆ ڕێبازی نەتەوەیی- دێموکڕاتیکی گەلەکەمان
حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
پووشپەڕی 1393