هێرشی چەکدارانی ڕێکحراوی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر ژمارەیەک لەشارەکانی عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەدەروازی سنوریی حاجی ئۆمەران سست دەکات، بەرپرسی دەروازەکەش ڕایدەگەیەنێت، پێشتر بەشی زۆری هاوردەی سنورەکە بۆ ناوچەکانی عێراق دەنێردرا.
هانا چۆمانی، ئاوێنەنیوز: مەسعود بارتێڵی، بەڕێوەبەری کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران ئەمرۆ چوارشەممە، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ (798.493) تۆن بووە کە تێکڕایی هەناردە (14.383) تۆن بوە و تێکڕای هاوردە لەم ماوەیەدا (784.11)تۆن بوە واتا تێکرایی هاوردە %98ه و هەناردەش %2.
ڕاشیگەیاند، بەبەراورد لەگەڵ شەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردو جموجۆڵە بازرگانییەکان نزیکەی (111) هەزار تۆن زیادیان کردوە لەهەرێمدا، بەڵام بۆ دەرەوەی هەرێم واتا ناوچەکانی تری عێراق هەناردە بەڕێژی زیاتر لە %80 کەمیکردوە کە بەشێکی زۆری کەرەستەی بیناسازی بوو ئەوەش بەهۆی ئه و ڕەوشە سیاسیە ئاڵۆزەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە هیچ شۆفێرێک ناڕوات و گیانی خۆی ناخاتە مەترسیەوە.
بارتێڵی وتیشی، (داعش) کاریگەری زۆرتری هەبوو لەسەر قەیرانی دارایی، چونکە بەهۆی بونی ئەوانەوە هیچ بارێک له و سنورەوە بۆ بەغدادو ناوچەکانی ژێر دەستی ئه و چەکدارانە ناڕوات. ڕونیشیکردەوە، پێش ئه و ڕەوشە زۆرینەی بارەکان کە دەکاتە نزیکەی %80یان بۆ ئه و ناوچانە بون، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە.
لای خۆیەوە شارەزا و چاودێرێکی سنورەکە بەناوی، شیروان عەوڵا، بەئاوێنەنیوزی وت، نزیکەی 50%ی جموجۆڵی بازرگانی وەستاوە. ئاماژەشیدا، لەساڵانی ڕابردوو چەند مانگێکیش پێش ئێستا ڕۆژانە چەندین باری بەڕێکردوە و کۆی گشتی باری بازرگانی زیاتر لە 500 لۆری بوو جگە لەبارهەڵگرەکانی ئۆتۆمبێل، بەڵام ئێستا ڕۆژانە ناگاتە 100 لۆری.
کۆمەڵگای سنوری حاجی ئۆمەران نێودەوڵەتیه و تاکە دەروازەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسنوری پارێزگای هەولێرو بەیەکێک لەدەروازە هەرە گرنگەکانی ئه و پارێزگایە دەدەنرێت و دەوترین پێش ئه و ڕەوش و قەیرانە داراییەی ئێستای هەرێم، ساڵانە دەیان ملیارد دۆلار ئاڵوگۆری تیادە ئەنجامدەدرا.
- 09-07-2014