هەردی حەسەن
لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، لە ناوچەی ڕاپەڕین دوو هەزار و 651 ڕووداوی جۆراو جۆر ڕوویانداوە، کە ئەوانیش بەسەر ڕووداوەکانی هاتوچۆو دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و سووتان و چەند حاڵەتێکی دیکەدا دەبینێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕێکخست و ئاماری شەش مانگی کارو چالاکی و ڕووداوەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینی ڕاگەیاند.
نەقیب مستەفا محەمەد ڕایگەیاند: لەماوەی ئەم شەش مانگەی ڕابردوودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دووهەزار و 651 ڕووداوی جۆراو جۆر تۆمار کراوە، کە لەکۆی ئەم ژمارەدا 1688 ڕووداو لە بەشی پۆلیسی ڕانیە تۆمارکراوە و 839 ڕووداویش لە قەزای پشدەر تۆمار کراون، وە 124 ڕووداویش لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمار کراون.
وتەبێژی پۆلیس ڕاشیگەیاند: کە بەهۆی ئه و ڕووداوانەوە 1140 کەس دەسگیر کراون ڕاگیراون بە بڕیاری دادوەر، کە له و ژمارەی دەسگیرکراوانەدا 1124 کەس لە ڕەگەزی نێر بوون 16 کەسی تریش لە ڕەگەزی مێ بوون، وە تا ئێستاش بە هۆکاری جیاجیا 27 کەس دەسگیر نەکراون لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیاندا دەکرێت.
سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستدان و برینداربوانی ئه و ڕووداوانە، نەقیب مستەفا ڕایگەیاند: بەسەرجەم ڕووداوەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان 58 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە کە له و ژمارەیەدا 42 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و 16 کەسی تریش لە ڕەگەزی مێیە، زیاترین حاڵەتی مردنیش بە هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆ بووە کە 23 کەس به و هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە، دوای ئەویش ڕووداوی کوشتن کە 11 کەسە.
بەژمارە هۆکاری مردنەکان بەم جۆرەیە:-
1-(23) مردوو ڕووداوی هاتوچۆ
2-(6) مردووی سوتان
3-(1) مردووی خۆسوتان
4-(4) مردووی خنکان لە ئاو
5-(4) بەربوونەوە
6-(1) مردووی تەزوی کارەبا
7-(11) مردووی کوشتن
8- (4) مردووی خۆکوشتن
9-(5) مردووی قەزاز قەدەر
ژمارەی بریندارو هۆکارەکانی بەم جۆرەیە
1-(222) برینداری ڕووداوی هاتوچۆ
2-(198) برینداری شەڕکردن
3-(2) برینداری هەوڵی خۆ کوشتن
4-(149) برینداری بەربوونەوە
5-(11) برینداری تەزووی کارەبا
6-(20) برینداری سوتان
7-(49) برینداری بە ڕووداوی جیا جیا
ئاماری ڕووداوەکان بەپێ ی جۆری ڕووداو:-
1-کوشتن 13
2-خۆکوشتن 3
3-هەوڵی خۆکوشتن 7
4-سوتان 17
5-خۆسوتان 3
6-سوتانی شوێن 12
7-دزی 213
8-هەڕەشە 162
9-شەڕ 266
10-بەد ڕەوشتی 22
11-مۆبایل 48
12-ڕفاندن 6
13-تەزویر 27
14- 24ی هاتوچۆ 19
15-23ی هاتوچۆ 243
17- 21ی هاتوچۆ 315
18-22ی هاتوچۆ 12
19-خنکان 6
20-خیانەتی ئەمانە 6
21-خیانەتی زەوجی 7
22-کێشەی زەوی 8
23-دەرمان خواردن 16
24-ڕاوکردن 67
25-فێڵ کردن 32
26-ماددەی هۆشبەر 5
27-هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت 49
28-دەستدرێژی کردنە سەر فەرمانبەر 27
29-دەستدرێژی کردنە سەر کارمەندانی هاتوچۆ 4
30-وونبونی مرۆڤ 7
چەند ڕووداوێکی جۆربەجۆری تر
ئاماری توندو تیژیەکانی دژی ژنان لە (6) شەش مانگی ڕابردوو
1-کوشتن 2
2-سوتان و خۆسوتان 14
3-شەڕکردن یان (لێدان) 86
4-هەوڵی خۆکوشتن 1
5-هەوڵی کوشتن 1
6-هەڕەشە 58
7-بەدڕەوشتی 17
8-دەرمان خواردن 10
چەند ڕووداوێکی جۆراو جۆر کە سەرجەمیا دەگاتە (283) حاڵەتی توندو تیژی
- 10-07-2014