وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پێدانی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ کە لە دوای مووچەی پێشمەرگە نەهاتووە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ 150 ملیار دینارە، نەتوانرا دوای وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی بکرێت، بەڵام لە هەوڵی بەردەوامدان تا پێش جەژن مووچەی ئه و وەزارەتانەش بدەن کە ناویان لە ڕیزبەندی مووچەکەدا نەهاتووە.
بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیایدا هاتووە: "پاش بڵاو کردنەوەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئه و وەزارەت و دەستانەی کە ڕامان گەیاندبوو، دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە دەبوایە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕیزبەندی دووەم بوایە لە دوای وەزارەتی پێشمەرگە".
دەسشڵێت: "بەڵام بەهۆی ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆ موچەی مانگانەیان 150 ملیار دینار دەبێت و بەهۆی دابین نەکردنی ئه و بڕە پارەیەوە تەنها توانرا مووچەی ئه و وەزارت و دەستانە دابەشبکرێت کە بە هەموویان بڕەکەیان 98ملیار دینار بووە".
هەروەها هاتووە: "بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەوڵی جدی دایە لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مووچەی ئه و وەزارەتانەی کە ئاماژەمان پێ نەکردبوو بۆیان دابین بکرێت، تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەکانیان وەربگرن، کە مانگانە مووچەی گشت فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕەکەی دەگاتە 850 ملیار دینار".
- 17-07-2014